ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
٩٥ وێستگەی دەنگدانی گشتی لە بازنەی گەرمیان بەدەست دەژمێردرێنەوە

2021/10/13 - 04:26 | 696 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
کۆمسیۆنی  باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند ٩٥ وێستگەی دەنگدانی گشتی لە بازنەی پێنجی  پارێزگای سلێمانی بەدەست دەژمێرێتەوە. 
 
بەپێی دواین تۆماری بڵاوکراوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئە نجومەنی نوێنەرانی عێراق گۆڕانکاری بەسەر ریزبەندی براوەکانی بازنەی پێنجی گەرمیاندا هاتوە.
 
لە بازنەی پێنجی سلێمانیدا ٥٢٠ وێستگە بۆ دەنگدانی گشتی دابین کرابون بەپێی  بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ٤٠ بنکەی کەلار و ٣٢ بنکەی دەربەندیخان و ٢٣ بنکەی بنکەی چەمچەماڵ، دەنگەکان جارێکی دیکە بە ئامادەبونی کەناڵەکانی راگەیاندن دە ژمێردرێنەوە کە دەکاتە ٩٥ وێستگەی بازنەی ٥ پارێزگای سلێمانی
 
هەر بەپێی زانیارییەکانی دەنگ لە دواین تۆماری بڵێوکراوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی  نوێنەرانی عێراقدا گۆڕانکاری بەسەر براوەکاندا نەهاتوە.
 
گۆڕانکاری لە ریزبەندی براوەکاندا هاتوە ئەویش بە سەرکەوتنی  کاندیدی لیستی هاوپەیمانی( رزگار محه‌مه‌د) بۆ پلەی سێیەم لە جێگەی سروە محه‌مه‌د رەشید کە پلەی چوارەمی گرتوە.
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,721,411     ژمارەی میوان 2008