ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
لەگەرمیان سۆسیالیست ٢ کاندیدی ھەیە کەچی دەنگ بە پارتی دەدات

2021/10/09 - 10:29 | 613 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت کە بۆ ھەڵبژرادنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە گەرمیان دەنگ بە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدات، لەکاتێکدا خۆی ٢ کاندیدی ھەیە.
 
بەپێی بەیاننامەیەکی کە شەوی رابردو پاش کۆبونەوەی سەرکردایەتی ئەو حزبە بڵاوکرایەوە، سۆسیالیست بڕیاری داوە کادیر و لایەنگرانی لە چەند شوێنێکدا دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدات، لەوانە: لە پارێزگای هەولێر لە بازنەکانی ( ٢ ، ٣ ، ٤ ) و لە پارێزگای سلێمانی لە بازنەی (١ ، ٣ ، ٤ ، ٥ ) و لە پارێزگای دهۆک لە بازنەکانی ( ١ ، ٢ ، ٣).
 
یەکێک لەو بازنانەی کە سۆسیالیست بڕیاری داوە کادیرەکانی تیایدا دەنگ بە کاندیدی پارتی بدەن، بازنەی (٥)ی پارێزگای سلێمانییە کە کەلار و کفری و چەمچەماڵ و دەربەندیخان دەگرێتەوە، لەکاتێکدا لەم بازنەیە سۆسیالیست خۆی ٢ کاندیدی ھەیە کە (پەیمان ئەحمەد و ھەڤاڵ محەمەد)ن.
 
ئەو دو کاندیدەی سۆسیالیست دوێنێ لە دەنگدانی تایبەت دا نزیکەی ١٠ دەنگیان بەدەستھێنابو.
 
سەرکردایەتی سۆسیالیست بڕیاریداوە لە بازنەکانی (٣)ی سلێمانی و (١)ی هەولێر و تەواوی پارێزگای کەرکوک و خانەقین و موسڵ، کادیرەکانیان کار بۆ سەرخستنی کاندیدانی حزبی سۆسیالیست بکەن.
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,721,100     ژمارەی میوان 3175