دهنگ نێت
سنوری گەرمیان پێویستی بە دروستکردنی ٥٠ قوتابخانە هەیە و وەزارەتی پەروەردەش تەنها پارەی بۆدروستکردنی یەک قوتابخانە تەرخانکردوە.
لە گەڵ دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵدا لە سنوری گەرمیان ١٤ قوتابخانە کراون بەسێ دەوامی.
دارا ئەحمەد، بەرێوبەری پەروەردەی گەرمیان بەدەنگی راگەیاندوە: لۆدێکی زۆر لە سەر قوتابخانەکانە و گرفتی کەمی قوتابخانەمان هەیە، بۆئەوەی دیسان شێوازی دەوامکردن لە قوتابخانەکان ئاسایی بكرێتهوه پێویستمان بە دروستکردنی ٥٠ قوتابخانە دەبێت.
وتیشی: لە لایەن وەزارەتى پەروەردەوە بڕی ٥٠٠ ملیۆنمان بۆدابینکراوە، بەڵام تەنها بەشی دروستکردنی یەک قوتابخانە دەکات کە رەنگە کارەکانیشی تەواو نەکرێت.