وتەبێژی مەکۆی کەلار: دڵنیاین لە دەرچونی کاندیدەکەمان

2021/09/28 - 04:30 | 955 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
وتەبێژی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان دەڵیت: دەنگەکانمان لە  سنوری گەرمیان کەمی کردوە، بەڵام دڵنیاین لە دەرچونی کاندیدەکەمان.
 
بازنه‌ى پێنجى پارێزگای سلێمانی هەریەکە له‌ شاره‌كانى كه‌لار، كفرى، ده‌ربه‌ندیخان، چه‌مچه‌ماڵ و به‌شێك له‌ خانه‌قین دەگرێتەوە، لەم بازنەیە بزوتنەوەی گۆڕان تەنها یەک کاندیدی هەیە.
 
ساڵح میروەیس، وتەبیژی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بە گشتی بەشداریکردنی هاوڵاتیان لە دەنگدان کەمی کردوە کە ئەمەش کاریگەری هەبوە لەسەر بزوتنەوەی گۆران و دەنگەکانمان لە سنوری گەرمیان کەمی کردوە.
 
دەشلێت: بۆ ئەوەی دەنگەکانمان پەرتەوازە نەبێت تەنها یەک کاندیدمان لەم سنورە داناوە و دڵنیاین لە دەرچونی.
 
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,695,829     ژمارەی میوان 5599