دەنگ نێت
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار رایگه‌یاندوە 44 پرۆژه‌ى گه‌شتیارى له گه‌رمیان به گوژمەى زیاتر له 3 ملیار دینار لە جێبه‌جێکردندان، به‌ڕێوبه‌رى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هیچ زانیارییه‌كمان به‌ده‌ست نه‌گه‌شتوه و ته‌نها ده‌نگۆیه.
کوردۆ عومەر، وتەبێژی وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار رایگەیاندوە: به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدان و بوژاندنه‌وه‌ى كه‌رتى گه‌رشتیارى له هه‌رێمى كوردستان ژمارەیەک پرۆژە جێبەجێ دەکرێت و لە گه‌رمیانیش به گوژمه‌ى سێ ملیار دینار ٤٤ پرۆژه‌ی گه‌شتیاریی بخاته‌وه گه‌ڕ.
لەبارەی خستنەگەڕی پرۆژەکانەوە پشتیوان عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان بە رادیۆى ده‌نگ راگەیاند: "هیچ زانیارییه‌كمان بۆ نه‌هاتوه ئه‌وه‌ى هه‌یه ده‌نگۆیه".
وتیشى: هه‌فته‌ى پێش‌و داوامان كردوه میزانیەی بەڕێوبەرایەتیمان له 1 ملیۆن و 750 هه‌زاره‌وه بكرێت به 2 ملیۆن بۆمان نه‌كراوه، چ جا بگات بە خه‌رجكردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ پرۆژه گه‌شتیارییه‌كان.