ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
ڕێکخراوی CPJ: داواى دەستبەجێ ئازادكردنى شێروان شێروانی و گوهدار زێباری ده‌كات

2021/02/17 - 11:34 | 642 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت 
 
ڕێکخراوی پاراستنی ڕۆژنامەوانان CPJ لە بارەی بڕیاری دادگای هەولێر بۆ زیندانیکردنی شێروان شێراوانی و گوهدار زێباری ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوەته‌وه‌ و داواى دەستبەجێ ئازادكردنى ئه‌و دو ڕۆژنامەوانە ده‌كات.
 
ئیگناسیۆ میگێل دیلگادۆ، نوێنەری CPJ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌: "ئەو حوکمەی بەسەر هەردو ڕۆژنامەوان شێروان ئەمین شێروانی و گوهدار زێباری دراوە نەک تەنیا نەگونجاو و نادەدپەروەرانەیە، بەڵکو دەیسەلمێنێت حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق وازی لەوەش هێناوە خۆی پـیشان بدات کە گرنگی بە ئازادی ڕۆژنامەگەری دەدات."
 
نوێنەری CPJ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، دەشڵێت: دەبێت دەسەڵاتدارانی کوردی باکوری عێراق دەستبەجێ ئەم دو ڕۆژنامەوانە ئازادبکەن و تۆمەتەکانیان لەسەر لابەرن، هەروەها وازبهێنن لە هەراسانکردنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
 
دادگای تاوانەکانی هەولێر بڕیار سزای 6 ساڵ زیندانی بۆ هەردوو ڕۆژنامەوانی دەرکرد بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان".
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,713,336     ژمارەی میوان 526