ده‌نگ نێت
ئه‌و رۆژه‌ى كه دواى چوار مانگ له ده‌ستگیركردنیان به تۆمه‌تى پیلان دانان بۆ تێكدانى ئاسایشی هه‌رێم و خۆپیشاندان و ئاژاوه، چالاكوان و رۆژنامه‌نوسه ده‌ستگیركراوه‌كانى بادینان برانه به‌رده‌م دادگا بۆ حوكمدان له كه‌یسه‌كه‌یان، هه‌مان شه‌وى ئه‌و رۆژه، ژماره‌یه‌ك كاتیۆشا به شاری هه‌ولێره‌وه ده‌نرێت.
له هاوین و پایزی 2020ـه‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كانى سه‌ر به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌و سنوره‌ى كه به بادینان ناوده‌برێت و له‌روى ئیداریه‌وه به پارێزگاى دهۆك ناسێنراوه، هه‌ڵمه‌تێكى به‌فراوانى ده‌ستگیركردنى چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان ده‌ستپێده‌كه‌ن. هه‌ڵمه‌ته‌كه ته‌نانه‌ت هاوڵاتی ئاساییش ده‌گرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ك چالاكوانانى دیكه باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێك و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى لێبكرێت چالاكێكى ناڕازیی ده‌سه‌ڵاتى پارتیه، به‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كه‌وێت.
له‌میانه‌ى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا، وه‌ك چالاكوانان ئاماژه‌ى پێده‌كه‌ن، سه‌روى 70 كه‌س ده‌ستگیركراون، هه‌ندێك له‌وانه پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد كران، به‌ڵام هه‌ندێكى دیكه‌یان له زیندان هێڵراونه‌ته‌وه تا ئه‌مڕۆ.
رۆژى 15ى شوبات، بۆ یه‌كه‌مجار و یه‌كه‌م وه‌جبه‌ى ئه‌و چالاكوان و رۆژنامه‌نوسه ده‌ستگیركراوانه، ده‌هێنرێنه به‌رده‌م دادگا بۆ حوكمدانیان، كه دو له چاكترین و ناودارترین چالاكوانه‌كانیان له‌نێودایه: رۆژنامه‌نوس شێروان شێروانى و مامۆستا و چالاكوان به‌ده‌ل به‌روارى.
به‌ده‌ل به‌روارى و ، دادگاى سێی هه‌ولێر، بڕیار ده‌دات دوباره دۆسیه‌كانیان بگێڕێته‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه، هه‌رچی پێنج رۆژنامه‌نوس و چالاكوانه‌كه‌ى دیكه‌یه (شێروان شێروانی، گۆهدار محەمەد، ئەیاز کەرەم، شڤان سەعید و ئه‌ریوان عیسا)، رۆژى دواتر و له 16ى شوبات، یه‌كى به 6 ساڵ سزاى زیندانییكردنیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
پارله‌مانتار عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، له‌به‌رده‌م بیناى دادگا و پاش ده‌رچونى حوكمه‌كه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه دادگا له‌م سزایه‌ى دا پشتى به هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى پشتڕاستكراوه و به‌هێز نه‌به‌ستوه، چونكه تاكه به‌ڵگه‌یه‌ك كه هه‌بوه گروپ چاتێكى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بوه كه چالاكوان و رۆژنامه‌نوسان تیایدا قسه‌و گفتوگۆیان كردوه.
پاشتریش پارێزه‌رى خۆبه‌خشی ژماره‌یه‌ك له‌و چالاكوان و راگیراوانه، بەشدار حەسەن، جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌مه پێشهاتێكى مه‌ترسیداره كه ته‌نها له‌به‌ر چات و گروپ چات، به‌و شێوه‌یه كه‌سانێك سزا بدرێن.
ئه‌وه‌ى كه كه‌متر تائێستا قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه، ئه‌وه‌یه كه ناوه‌ڕۆكى ئه‌و چاتانه چۆن ده‌ست لایه‌نه ئه‌منیه‌كان كه‌وتوه؟
بۆ وه‌ڵامى ئه‌مه‌ش، ئه‌وا یان ئه‌وه‌یه ده‌زگا ئه‌منی و سیخوڕییه‌كان كه‌سیان له‌ناو گروپه‌كه‌دا چاندوه، یان خۆیان به‌پشت به‌ستن به به‌رنامه‌ى تایبه‌ت دزه‌یان كردوه‌ته نێو گروپ چاته‌كه‌وه.
هه‌ر كام له‌م دو ئه‌گه‌ره، ئه‌گه‌رى به‌هێز و رێتێچون، ئه‌ویش به پشت به‌ستن به‌و ئه‌زمونه‌ى كه ده‌زگا سیخوڕه‌كانى حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمى كوردستان له‌م بواره‌دا هه‌یانه و ئه‌و گرنگیه‌ى كه له‌م ماوه‌یه‌ى دواییدا به ئاسایشی سێبرانى "ئینته‌رنێتى" ده‌یده‌ن.
كه‌متر له 24 سه‌عات پێش ئه‌وه‌ى دادگا سزا توند و شۆكهێنه‌ره‌كه بۆ پێنج چالاكوانه‌كه‌ى بادینان ده‌ربكات، ئه‌و شاره‌ى كه بینای دادگاى له‌خۆ گرتوه، روبه‌ڕوى هێرشێكى كه‌مپێشینه به كاتیۆشا بویه‌وه.
ئه‌گه‌رچی قسه‌ى زۆر ده‌كرێت له‌باره‌ى ورده‌كاریه‌كانى ئه‌و هێرشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى یه‌كلایی بوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه كرده‌وه‌كه له شوێنێكى نزیك به هه‌ولێر ئه‌نجام دراوه، كه هه‌ندێك به 10 كیلۆمه‌تر و هه‌ندێكى تریش به 7 كیلۆمه‌تر دور له هه‌ولێر ناوى ده‌به‌ن.
ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌رخه‌رى هه‌ر مه‌رامێكى دیكه بێت، پیشانده‌رى ئه‌و كه‌متوانایی و پاشه‌كشه‌یه‌یه كه ده‌زگا ئه‌منی و ئیستخباراتیه‌كانى هه‌رێمی روبه‌ڕو بوه‌ته‌وه، چونكه ئاراسته‌كردنى موشه‌ك به‌و نزیكیه روه‌و پایته‌ختى هه‌رێم و به‌و هه‌مو شانازیه‌ى كه به ئه‌منیه‌ته‌كه‌یه‌وه ده‌كرێت، زیاد له نیشانه‌ى پرسیارێك ده‌وروژێنێت.
هه‌روه‌ك گومانیش دروستده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وله‌ویه‌ت و گرنگیپێدانه‌كانى ده‌زگا ئه‌منی و ئیستخباراتیه‌كان، به‌وپێیه‌ى له‌بری ئه‌وه‌ى هه‌رێم له مه‌ترسی گه‌وره‌ى وه‌كو موشه‌كباران بپارێزن، كه‌چى مژۆڵی ئه‌وه‌ى ده‌بن كه گروپ چاتێكى ژماره‌یه‌ك گه‌نجی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستى بێ چه‌ك هاك بكه‌ن.