ده‌نگ نێت
رۆژنامه‌نوسێك روداوه‌كانى یه‌كه‌م رۆژى دادگاییكردنى چالاكوان و رۆژنامه‌نوسانى بادینان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: هەمو چالاكوان و رۆژنامه‌وانه ده‌ستگیركراوه‌كان له روی جەستەییەوە لاواز ببون.
فه‌رمان سادق، رۆژنامه‌نوس له هه‌ولێر، له‌میانه‌ى راپۆرتێك دا كه له هه‌ژمارى خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه: لەگەڵ ئەوەی دادوەری دۆسیەکە بەهۆی نەخۆشیەوە نەیتوانی ئامادەبێت، بەڵام دادوەرێکی تر دۆسیەکەی بەڕێوە برد، کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک تا ٢ی پاش نیوەڕۆ بەردەوام بوو.
باس له‌وه‌شده‌كات جگە لە لە مامۆستا بەدەل بەرواری، ئومێد بەرۆشکی کە وەک شایەتی دۆسیەکە ئامادە بوون ئەوانی تر، گوهدار زێباری، شڤان سه‌عید، ئەیاز ئەکرەم، لەناو قەفەس لەبەردەم دادوەر ئامادەبون، تیمی پارێزەرانی بەرگریش ئامادەبون، بەڵام رێگە بە هەرێم رەفعەت پارێزەر نەدرا بچێتە ژورەوە.
له‌باره‌ى بونى چاودێرانى دیكه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه نوێنەری یۆنامی، رێکخراوی CPT و دو پەرلەمانتار ئامادەی دادبینییەکە بون.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وه‌ى خستوه‌ته‌ڕو كه هێزێکی زۆری ئاسایش بە چەکەوە لەناو دادگا بون، ئەو بەشەی ناو دادگا و نزیک هۆڵی دادبینییەکە.
به‌وته‌ى پارێزەرانی دۆسیەکە، دادوەر بێ لایەنانە و یاساییانە دادبینییەکەی بەڕێوە برد، بەڵام وه‌كخۆیان ئاماژه‌یان پێداوه، گرفتەکە لەو دۆسیانە بون کە وەک دانپێدانان خرابوە پاڵ رۆژنامەنوس و چالاکان، بۆیە سەرجەم تۆمەتەکانیان رەت کردەوە و داوای بینینی شایەتەکان و بەڵگە دەنگی و چاتەکانیان کرد.
فه‌رمان سادق، هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی سەرجەم تۆمەتەکانیان رەت کردەوە و دادوەر بڕیاریدا دوبارە لە دادگای لێکۆڵینەوە وتەیان لێ وەربگیرێتەوە.
له‌باره‌ى دۆخی جه‌سته‌یی و ده‌رونى راگیراوه‌كانیشه‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه "شڤان سەعید بەهۆی بێ تاقەتی نەیتوانی چیتر بە پێوە بوەستێ و وەک پارێزەرەکانیان باسیان کرد، کەوت و بەر بوەوە، هه‌روه‌ك هەمویان لە رووی جەستەییەوە لاواز ببون".
ئه‌مه و بڕیاره سبەینێ پڕۆسەی دادگاییەکە بەردەوام بێت.