بەرشەلۆنەی 2009 یان بایرن میونشنی 2020؟

2021/02/13 - 02:40 | 1263 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
ئامادەکردنی: ئەشکان ساڵەحی
 
لەمێژووی تۆپی پێی جیهان دا، تەنها دو یانە توانیویانە هەموو نازناوەکانی ئەو ساڵە بەدەست بهێنن؛ بەرشەلۆنەکەی پیپ گواردیۆلای ساڵی 2009 و ئێستاش بایەرنی ساڵی 2020.
 
یانەی بایەر میونشنی ئەڵمانی دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی جامی یانەکانی جیهان لە یانەی تیگرسی مەکسیکی بردەوە و کۆتا جامی بەرز کردەوە، بەم شێوەیە هەر شەش نازناوەکەی وەرزی 2020 ی هەڵچنی.
 
ڕۆژانامەی مارکای ئیسپانی ئامارەکانی ئەم دو یانەیەی بەراورد کردوە و هەوڵی داوە ئەوە ڕوون بکاتەوە کام لەم دوو یانەیە باشترن، بەرشەلۆنەی 2009 یان بایرن میونشنی 2020 ؟
 
خولی نێوخۆیی :
 
هەردو یانە بەبێ کێشەیەکی دیار بوون بە پاڵەوانی خولی نێوخۆیی. 
بەرشەلۆنە بە 87 خاڵ و بە 9 خاڵ زیاتر لە ڕیاڵ مەدریدی دوەمی ڕیزبەند لەو وەرزە بوە پاڵەوانی خولی لالیگای ئیسپانی و بایەرن میونشنیش لای خۆیەوە بە 83 خاڵ و بە 13 خاڵ زیاتر لە بروسیا دۆرتمۆندی دوەمی ڕیزبەند بوە پاڵەوانی بۆندسلیگای ئەڵمانی. 
بەرشەلۆنە بە 27 بردنەوە و 6 یەکسان بوون و 5 شکست و بە تۆمارکردنی 105 گۆڵ و 34 گۆڵی لێ کراو بوە پاڵەوان. 
بەڵام بایەرن دوای 14 یاری لە خولی ئەڵمانی لە پلەی 14ی بۆندسلیگا بوو، بەم هۆیەوە نیکۆ کواچ لە ئەرکەکەی دور خرایەوە. بەڵام پاڤاریەکان لە 20 یاری کۆتایی خۆیدا 19 یاری بردەوە و بوە پاڵەوانی بۆندسلیگای ئەڵمانی. 
 
جامی نێوخۆی وڵات :
بەرشەلۆنە بۆ بەدەست هێنانی کۆپا دێل ڕێ،حەوت یاری بردەوە و دوو یاری یەکسان بوو. 
15 گۆڵی تۆمار کرد و 8 گۆڵی لێ کرا. 
باڤاریەکان هەر شەش یاریەکەیان بردەوە، 16 گۆلیان تۆمار کرد و 8 گۆڵیان لێ کرا. 
 
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا :
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە بەرشەلۆنە لە وەرزی رابردوودا سێیەمی خولی لالیگای ئیسپانی بوون و ناچار بوون بۆ گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا سەرەتا لە قۆناخی پاڵاوتنەکان یاری بکەن. 
لە قۆناخی پاڵاوتنەکان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە یانەی ڤیلا کراکوفیان بردەوە و خۆیان گەیاندە قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا. 
لە قۆناخی کۆمەڵەکان پێنج یاری سەرەتایان بردەوە و تەنها لە یاری کۆتایی کۆمەڵەکان توشی شکست هاتن. 
بەڵام بەرشەلۆنە نەیتوانی لە هیچ یاریەکی قۆناخەکانی داهاتوو لە هەردوو یاری چوون و گەڕانەوەدا هەردوو یاریەکە ببەنەوە. 
یاریەکی پڕ لە کێشمەکێشم و ڕاو بۆچوونی جیاواز لەسەر دروستی گۆڵەکەی ئینیەستا، بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە یانەی چێڵسی بردەوە و سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی و لە یاری کۆتایی نازناوەکەی بەرز کردەوە. 
لەلایەکی ترەوە یانەی بایەرن میونشن، هەر 11 یاریەکەی خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بردەوە و نازناوەکەی بەدەست هێنا. 
 
جامی سۆپەر :
لە جامی سۆپەردا هەردوو یانە ڕکابەرەکانیان گۆڵباران کرد. بەرشەلۆنە پێنج بە یەک لە ئەتلەتیکۆی بردەوە و 
هەرچی بایەرنیشە سێ بە دو لە دۆرتمۆندی بردەوە. 
 
جامی سۆپەری ئەوروپا :
هەردوو یانە بۆ بردنەوەی نازناوی سۆپەری ئەوروپا پێویستیان بە کاتی زیادکراو بوو تا ببنە پاڵەوان. 
بەرشەلۆنە بە گۆڵێکی پیدرۆ لە شاختاری بردەوە و بایەرنیش بە ئەنجامی دوو بە یەک لە سڤیلیای بردەوە. 
 
جامی پاڵەوانێتی یانەکانی جیهان :
ڕاو بۆچوونی جیاواز هەبوو لەسەر دروستی گۆڵەکەی بنجامین پاوارد بەرانبەر بە یانەی تیگرسی مەکسیکی بەڵام لەکۆتاییدا بایەرن یەک بە سفر نازناوەکەی بەرز کردەوە. 
بەڵام یانەی بەرشلۆنە بۆ بردنەوە لە یانەی ئیستودیانس د لا پلاتا پێویستی بە کاتی زیاد کراو بوو، لە کاتی زیاد کراو بە گۆڵێکی لیۆ مێسی یاریەکەی بردەوە و بوە پاڵەوان. 
 
 کۆی ئامارەکان:
بەرشەلۆنەی پیپ گواردیۆلا  بە 46 یاری براوە و 13 یەکسان بوون و 6 شکست و 163 گۆڵیان تۆمار کرد و 59 گۆڵیان لێ کرا 
کۆتاییان بە وەرزە زێرینەکە هێنا. 
بایەرن کە 10 یاری کەمتریان لە بەرشەلۆنەکەی ئەو وەرزە ئەنجام دا بوو، توانیان بە تۆمار کردنی 47 بردنەوە و 4 یەکسان بوون و 4 شکست و بە تۆمار کردنی 167 گۆڵ و 51 گۆڵیان لێ کراوەوە کۆتای بە وەزە زێرینەکەیان بهێنن. 
 
بە شێوەیەکی ناوەند لە هەر یاریەک دا بایەرن گۆڵی زیاتریان تۆمار کردوە و بەرشەلۆنەش گۆڵی کەمتریان لێ کراوە. 
 
خۆت بڕیار بدە بەرشەلۆنەی 2009 یان بایرن میونشنی 2020 ؟



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,257,006     ژمارەی میوان 2572