ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
وردەکاری شەڕەکەی تورکیا و پەکەکە

2021/02/11 - 06:20 | 646 جار بینراوە    
 
دڵشاد ئه‌نوه‌ر
 
تورکیا بە فڕۆکە ژمارەیەکی زۆر سەربازی لە شاخی گارە  دابەزاندووە، تورکەکان خۆیان دەڵێن ژمارەی سەربازە دابەزێنراوەکان، سەرووی دوو هەزارە، بەڵام پەکەکە پێیوایە نزیک هەزار سەربازە.
 
شاخی گارە هێندە ستراتیژیە، بە قەندیلی دووەم ناو دەبرێت،  ئامانجی تورکیا لە ئینزال کردنی سوپا لەو شاخە، سەرەتا بۆ دەستگرتن  بووە بەسەر زیندانیەکی  پەکەکەدا،  کە ژمارەیەک دەستگیرکراوی تورک ی تێدا بووە.
 
هێزەکەی تورکیا ئەمریان پێ بووە، زیندانیەکان ڕزگار بکەن، گەر بۆیان نەکرا بیانکوژن، زیندانیەکانیان بۆ ڕزگار نەکرابوو، بۆردومانی قورسی زیندانەکەیان کردووە و تا ئێستا نازانرێ زیندانیەکان ماون یاخود نە،  بۆ نازانرێ؟
 
هێزێکی تایبەتی پەکەکە سەرپەرشتی زیندانەکە دەکەن، جگە لەو هێزە، هیچ فەرماندەیەکی تر و هێزێکی تر، بۆیان نیە تەداخولی کاروباریان بکەن، بۆیە نازانرێ هێزی سەرپەرشتیاری زیندانەکە، پێشوەخت زیندانیەکانیان گواستووەتەوە، یاخود کوژراون.
 
هێزەکەی تورکیا کە ئینزالیان کردووە، سەرەتا چەند فەرماندەیەک دابەزیون، تا ورەی سەربازەکانیان بەرز بکەنەوە،  بویە پەکەکە کە دەستیان وەشاندووە، ئەو چەند ئەفسەرەیان کوشتووە، کە وێنەکانیان بڵاو کراوەتەوە.
 
زانیاری فەرمی نیە، بەڵام مەزەندە دەکرێ تا ئێستا، ١٢ گەریلا و ٣٠ سەرباز کوژرابن.
 
پەکەکە پێشوەخت درۆن و چەکی بەقاچاخ کڕیوە، تەنانەت چەکی لە عێراقیش کڕیووە، یەکەیەکی پێکهێناوە پێی دەوترێ یەکەی  ئاسمانی، کاتێک پەکەکە درۆنی بەکارهێناوە،  تورکیا شۆک بووە، چونکە زانیاری پێشوەختی نەبوە.
 
پەکەکە لەیەکەم لێدوانیدا، رایگەیاند: گەر پارتی هاوکاری نەبێ، گارە بۆ تورکیا ناگیرێ. 
 
نازانمراستە یاخود نە، بەلام پەکەکە دەڵێن، پارتی هێزی رۆژی بە ئاراستەی گارە جوڵاندووە، ٤٠ چەکداری ڕۆژ ڕازی نەبوون، بۆیە دەستگیرکراون.
 
وەلحال، شەڕەکە قورسە، تورکیا زیانی هەیە، بەڵام کۆڵ نادات ، گەر زیانەکانی زۆر بن، دوور نیە پەنا بباتە بەر هێنانی چەکداری مورتەزقەی سوری.
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,720,757     ژمارەی میوان 2898