ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
"حكومه‌ت به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌ ئێران و توركیاكردنى هه‌رێم"

2021/02/07 - 07:00 | 717 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
نیازعه‌بدوڵڵا، رۆژنامه‌نوس و چالاكوان، ره‌خنه‌ له‌ ره‌فتارى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گرێت پاش ده‌ستگیركردنى كه‌سوكارى ده‌ستگیركراوانى بادینان له‌ هه‌ولێر و ده‌ڵێت: كوردستانیش ده‌كه‌نه‌ ئێران و توركیا.
 
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌مه‌)، له‌كاتێكدا كه‌سوكارى گیراوانى بادینان ویستیان له‌به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌ بۆ داواكردنى ئاشكراكردنى چاره‌نوسی رۆڵه‌ ده‌ستگیركراوه‌كانیان، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ خودى ئه‌و كه‌سوكارانه‌یشی گرت.
 
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌فتاره‌دا، نیاز عه‌بدوڵڵا، رۆژنامه‌نوس و چالاكوان، له‌ بابه‌تێكدا ده‌ڵێت: "دەستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ ئاشكراكردنی روویەكی دیكەی ترسناكی دەسەڵاتی ئەمنییە لە هەرێمی كوردستان، كە ئازادی گردبوونەوە و رادەربڕینی كردووە بە بابەتێكی قەدەغە و یاسا بەركارەكانیش كە ئەو مافانەی زامن كردووە خستۆتە ئاستی سڕكردنەوە و كاریان پێناكات".
 
ده‌شڵێت: حكومەتی هەرێم و وەزارەتە ئەمنییەكانی بەردەوام بۆ داوای پشتیوانی و هاوكاری ماددی و سەربازی  رووی لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكانە، بەڵام ئەمڕۆ رەشبگیری و دەستگیركردنی هەڕەمەكی لەپێش بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان ئەنجامدا.
 
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ ئه‌و ره‌فتاره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ حكومه‌ته‌كانى ئێران و توركیا ده‌چوێنێت كه‌ به‌ به‌رده‌وامى ئازادیخوازان و چالاكوانان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و له‌ زیندانیان ده‌نێت، له‌وباره‌وه‌ ده‌ڵێت: "بەردەوامن لە ناشیرینكردنی هەرێمی كوردستان و بە ئێران كردن و توركیاكردنی هەرێم".
 
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,718,594     ژمارەی میوان 1293