ده‌نگ نێت
مامۆستایه‌كى زانكۆ له‌باره‌ى وه‌رگرتنى بڕوانامە له‌لایه‌ن به‌شێك له به‌رسانى په‌رله‌مانى كوردستان و حكومه‌تەوە ده‌ڵێت: به ناو له ئه‌ركدان و له‌ولاشه‌وه سه‌رقاڵى گفتوگۆى ماسته‌ر و دكتۆران.
د. یادگار عه‌لى، مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان، له په‌ره‌ى خۆى لە فەیسبوک ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه: دوێنێ (کازم فاروق)ی پارلەمانتاری نەوەی نوێ وپێرێ (ئاشنا عەبدوڵا)ی پارلەمانتاری گۆڕان و چەند رۆژێک پێشتریش (ھێمن ھەورامی) پارلەمانتاری پارتی و پێش ئەویش (ئومێد خۆشناو)ی پارلەمانتاری ھەمان حیزب، سەرباری ئەوەی پەرلەمانتاری کوردستانن و ھیچ خۆتەرخانکردنێکیان بۆ خوێندن نییە، گفتوگۆی دکتۆرا و ماستەریان لەزانکۆکانی: سلێمانی، سۆران و قوبرس کردوه.
وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌مه مۆدێلێكى نوێیه له گه‌نده‌ڵى".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه: دەبێت حکومەت ئاگاداری ئەم مۆدێلە لە(گەندەڵی) بێت و رێگە نەدات پەرلەمانتار و بەرپرسەکانی کە بەناو لەئەرکی نوێنەرایەتی خەڵکدان، خۆیان بەشتگەلێکی ترەوە سەرقاڵ بکەن کەکاری ئەوان نییە و یاسا و رێنمایی رێگەیان پێنادات.
ئەو مامۆستایه‌ى زانكۆ نمونه‌ى ئه‌وانه ده‌هێنێته‌وه كه بەشێکی تر لە: وەزیر، پەرلەمانتار، بریکاری وەزیر، راوێژکار، بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری ناحیە، بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتى خوێندن و ھیچ خۆتەرخانکردنێک، دەستیان داوەتە ھەمان کار.
ئەمەش بە "نابوتکردنی خوێندن، بڕوانامە و زانکۆ" ناودەبات و پێیوایە "گەندەڵییەکی ئاشکراشە دەرحەق بەداھاتی گشتی".