ده‌نگ نێت
دادگاى لێكۆڵینه‌وه فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ دو پله‌دارى سه‌ربازیی ده‌رده‌كات له دۆسیه‌ى پسوڵه گومركییه ساخته‌كانى گه‌رمیان كه ساڵی رابردو ئاشكرا كرا و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ى 15 كه‌س راگیرا بون.
به‌پێی وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار، دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى قۆره‌تو له گه‌رمیان، فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ هه‌ریه‌كه له: (حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان و رێبین ته‌ها) ده‌ركردوه.
رونیشیكرده‌وه: هه‌ردو ناوبراوان تۆمه‌تبارن به بونى په‌یوه‌ندی به دۆسیه‌ى پسوڵه گومركییه ساخته‌كراوه‌كانى گه‌رمیانه‌وه كه ساڵی پار سه‌رى هه‌ڵدا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى ده‌ستگیر كران.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه هه‌ردو داواكراو پله‌دارى سه‌ربازیین، یه‌كه‌میان له هێزه‌كانى دژه تیرۆر و دوه‌میشیان له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
بۆ به‌دواداچونى زیاتر، رادیۆی ده‌نگ په‌یوه‌ندی به وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى به‌رده‌ست نه‌بو.
لایخۆشیه‌وه رێبین ته‌ها، یه‌كێك له‌و پله‌دارانه‌ى فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌ركراوه، به رادیۆی ده‌نگى وت: ئاگادارى هیچ بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه نیم و هیچم پێنه‌گه‌یشتوه.
سه‌رسوڕمانى خۆیشی پیشاندا له‌وه‌ى ناوى له‌و دۆسیه‌یه‌دا هاتوه، وه‌كخۆی وتى: من كه‌سێكى سه‌ربازیم و ده‌وامى فه‌رمی خۆم ده‌كه‌م و دور و نزیك په‌یوه‌ندیم به بازرگانی و مه‌رزه نیه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیشم نیه به‌و كه‌سانه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه ناویان هاتبو و تۆمه‌تبار بون.
له مانگى 10ى ساڵی پار، دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى قۆره‌تو فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى ده‌ركرد به‌تۆمه‌تى ساخته‌كردنى پسوڵه‌ى گومرك و بردنى بار به‌و پسوڵانه، كه وه‌ك باس ده‌كرا گوژمه‌ى ئه‌و ساخته‌كارییانه نزیكه‌ى 4 ملیار دینار بوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه سه‌روى 15 كه‌س راگیران و به‌شى زۆریان دواتر به كه‌فاله‌ت ئازاد كران، له‌نێو تۆمه‌تبارانیش دا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى (محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب) هه‌بو كه له 25ى هه‌مان مانگه‌وه تائێستا راگیراوه.