ده‌نگ نێت
په‌یمانگایه‌كى ئه‌مریكی هۆشداریی ده‌دات له‌وه‌ى پرۆژه بودجه‌ى ئه‌مساڵی عێراق، ده‌بێته هۆی به‌هێزتربونى هێزه‌كانى حه‌شدی شه‌عبی.
له راپۆرتێكى په‌یمانگاى (
بروكینگز)ى ئه‌مریكی دا، ئاماژه به‌و زیادبونه به‌رچاوه دراوه كه له بودجه‌ى ئه‌مساڵی هێزه‌كانى حه‌شدی شه‌عبی دا له پرۆژه یاسای بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق دا هاتوه‌ته‌دی.
به‌پێی راپۆرته‌كه، قه‌یران و فشاری دارایی كه به‌هۆی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه دروست بون، نه‌بون به‌هۆی ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراقی بودجه‌ى هێزه ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كان و له‌نێویشی دا حه‌شدی شه‌عبی، كه‌مبكاته‌وه، به‌ڵكو زیادیشی كردون.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه زیادكردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه كه ده‌رماڵه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى به رێژه‌ى 9.9% و هی وه‌زاره‌تى ناوخۆ 9.7% و هی ده‌زگاى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر 10.1% زیادیان كردوه.
”2.4 ترلیۆن دینار بۆ حه‌شد زیادكراوه“
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو كه به‌رچاوترین زیادبون له بودجه و ده‌رماڵه‌ى هێزه ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كان، به‌ر حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتوه كه به‌رێژه‌ى 45.7% ده‌رماڵه‌كه‌ى زیادكراوه به گوژمه‌ى زیاتر له 2.4 ترلیۆن دینار.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه حكومه‌تى عێراقی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى كێشه و قه‌یرانى دارایی، په‌ناى بۆ هه‌ندێك رێوشوێن برد، له‌نێو‌یشیاندا كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخی دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار.
به‌وته‌ى په‌یمانگاكه، ئه‌م كاره رۆڵی ده‌بێت له بره‌ودانى زیاتر به حه‌شدی شه‌عبی و هه‌روه‌ها گرتنه‌خۆی ئه‌ندام و لایه‌نگرى زۆرتر و ئه‌مه‌ش كار ده‌كاته سه‌ر رۆڵی سیاسی ئه‌و هێزانه به‌تایبه‌تى له كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان دا.