ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
حکومەتی عێراق لەمانگێکدا له‌ دابەزاندنی بەهای دینار 242 ملیار قازانجیکردوە

2021/01/17 - 02:19 | 1088 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
بانکی ناوەندی عێراق لە پرۆسەی دابەزاندنی بەهای دیناردا بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی، لەماوەی مانگێکدا، 242 ملیار و 736 ملیۆن دینار، داهاتی زیادیکردووە. ئه‌وه‌ش به‌ پێی وته‌ى سەرپەرشتیاری ئینستیوتی ئابووری بە ژمارە.
 
بیلال سەعید سەرپەرشتیاری ئینستیوتی ئابووری بە ژمارە، دەنگی ئەمەریکاى راگه‌یاندوه‌: "بانکی ناوەندی عێراق پێش پرۆسەی دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار، ڕۆژانە بەبەردەوامی، 150 بۆ 200 ملێۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، بەڵام دوای دابەزاندنی بەهای دینار، بڕە دۆلارێکی بێ ئەندازە کەم دەخاتە بازاڕەوە، بەشێوەیەک ڕۆژ هەبووە، تەنها 3 ملیۆن دۆلاری خستووەتەڕوو."
 
سەرپەرشتیاری ئینستیوتی ئابووری بە ژمارە، کە ڕێکخراوەکەی ڕێکخراوێکی سەربەخۆیە و تایبەتە بە شیکارییە ئابووریەکان، ئاماژەبەوەدەکات حکومەتی عێراق لەماوەی مانگێکدا و لەڕێگەی دابەزاندنی بەهای دینارەوە بەرامبەر بە دۆلار، 242 ملیار و 736 ملیۆن دینار داهاتەکەی زیادیکردووە.
 
دەشڵێت"بانکی ناوەندی لە جێبەجێکردنی پرۆسەی دابەزاندنی بەهای دیناردا بەرامبەر بە دۆلار، لەهەر 100 دۆلاری ئەمەریکی، 27 هەزار دینار قازانجیکردووە."
 
بەڵام بەپێی وتەی سەرپەرشتیاری ڕێکخراوە ئابووریەکە، هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی دابەزاندنی بەهای دینار زەرەرمەندبوون، بەو پێیەی نرخی شمەک و کاڵاو خۆراک لەبازاڕەکاندا بەرزبووەتەوە، چونکە سەرچاوەی هاوردەکردنی ئەو کاڵایانە وڵاتانی دەرەوەیە، کە بەدۆلار مامەڵە دەکەن.
 
بیلال دەڵێت"دەبووایە دابەزاندنی بەهای دۆلار 18% نرخی بەرز بکردایەتەوە، بەڵام ئێستا فرۆشگا و کۆمپانیاکان 22تا 25% نرخیان بەرز کردووەتەوە."
 
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,222,617     ژمارەی میوان 2668