مامۆستایانی پەیمانگای راهێنان و پیشەیی گەرمیان گردبونەوە ئەنجام دەدەن

2021/09/25 - 07:52 | 518 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
مامۆستایانی پەیمانگای راهێنان و پیشەیی گەرمیان سبەی گردبونەوە ئەنجام دەدەن و دژ بە هەڵپەساردنی پەیمانگاکەیان یاداشتێک دەدەنە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
 
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری هەڵپەساردنی پەیمانگاکانی راهێنان و پیشەیی داوە و مامۆستایانی ئەو پەیمانگایانەش نارازین.
 
دارا ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: هەڵپەساردنی پەیمانگای راهێنان و پیشەیی بڕیاری وەزارەتە و بڕیاری ئەوان نیە.
 
وتیشی: ئەو پەیمانگایە ئامانج لە کردنەوەی ئەوە بو کە مامۆستایان بتوانن تواناکانی خۆیان ببەنە پێشەوە، بەڵام ئامانجەکەی بە باشی نەهاتەدی.
 
بڕیارە سبەی یەکشەمە ٢٦-٩-٢٠٢١ مامۆستایانی پەیمانگای راهێنان و پیشەیی لە گەرمیان گردبونەوەیەکی ناڕەزایی ئەنجام بدەن و یاداشتێک لە بارەی داخستنی پەیمانگاکانی راهێنان و پیشەیی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن.
 
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,663,407     ژمارەی میوان 542