"پێویستە تاوانباران‌ و داكۆكیكاران لەتاوانبارانی تاوانی جینۆسایدی گەلی كورد راپێچی دادگا بكرێن"

2021/09/23 - 08:08 | 941 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
به‌رپرسێكى باڵاى پارتى ده‌ڵێت كوردستان بۆتە مۆڵگه‌ی پاراستنی تاوانبارانی جینۆساید لەعێراق‌ و ئێستا ئەو تاوانبارانە لەكوردستان دەژین‌ و داڵدەدراون، 31 ‌رێكخراوى بواری جینۆساید و چالاكانى ئه‌و پرسه‌ داواده‌كه‌ن داواكاری گشتیی بە ئەركی خۆی هەڵبسێت‌ و تاوانباران‌ و داكۆكیكاران لە تاوانبارانی تاوانی جینۆسایدی گەلی كورد راپێچی دادگا بكات.
 
له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ناوى 29 رێكخراوى بواری جینۆساید و چالاكانى ئه‌و پرسه‌ى له‌سه‌ره‌و ئاراسته‌ى داواكارى گشتیی‌ و راى گشتیی كراوه‌ تێیدا داڵدەدانی تاوانبارانی جینۆساید شەرمەزار دەكەن و ده‌ڵێن: ئه‌و كه‌سانه‌ زۆریان وەك تاوانبار لەدادگاكان ناویان هاتۆتەوەو سزای خۆیان وەرنەگرتوە، بەفەرمیش دانیان بەتاوانەكانیان نەناوەو داوای لێبوردنیشیان نەكردوە.
 
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا باس له‌ لێدوانى به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى كراوه‌و وتویانه‌: "ئەوەی كاكەمین نەجار ئاشكرایكرد، 30 ساڵە لەكوردستان جێبەجێدەكرێت لەژێر ناوی لێبوردنی بەرەی كوردستانی‌ و ئاشتەواییدا، وەلێ نەجار بەئاشكرا دەریبڕی‌ و لەكاتێكدا تاوانبارانی تاوانی جینۆساید و تاوانی جەنگ‌ و تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی هیچ لێبوردنێك نایانگرێتەوە، ئەوانە تاوانی زەق‌ و گەورەیان ئەنجامداوە".
 
هه‌ر له‌ راگه‌ینراوه‌كه‌دا په‌یامێك ئاراسته‌ى داواكاری گشتیی كراوه‌و ده‌ڵێن: "پێویسته‌ بە ئەركی خۆی هەڵبسێت‌ و چیتر ڕێگە بەوجۆرە سوكایەتییە بەیاساو قوربانیانی جینۆساید نەدات‌ و تاوانباران‌ و داكۆكیكاران لەتاوانبارانی تاوانی جینۆسایدی گەلی كورد راپێچی دادگا بكات، هەرچەندە لە رابردودا سكاڵای ئێمەی وەرنەگرتوە دژ بەتاوانبارانی ئەنفال".
 
 
دەقی راگەنراوەکە
 
داڵدەدانی یٔەنجامدەرانی تاوانی جینۆساید  شەرمەزار دەكەین
 
دوێنێ 22-9-2021 لە سەر زاری یٔەندامێكی مەكتەبی سیاسی  پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ناوی (كاكەمین نەجار)، بۆ یەكەم جار راشكاوانە یٔاشكرا كرا كە كوردستان بۆتە مۆڵگای پاراستنی تاوانبارانی جینۆساید لە عێراق,  بەوەی یٔێستا یٔەو تاوانبارانە لە كوردستان دەژین و  داڵدە دراون گوایە پەشیمانن لەوەی بەشداربوونە لە یٔەنجامدانی تاوانەكانی جینۆساید بەرامبەر بە گەلەكەمان، لەوانە تاوانەكانی ( یٔەنفال و هەڵەبجە), لە كاتێكدا زۆریان وەك تاوانبار لە دادگاكان ناویان هاتۆتەوە و سزای خۆیان وەرنەگرتووە, بە فەرمیش دانیان بە تاوانەكانیان نەناوەو داوای لێبوردنیشیان نەكردووە.
یٔەوەی كاكە مین نەجاڕ یٔاشكرای كرد, 30 ساڵە لە كوردستان جێ بەجێ دەكرێت لە ژێر ناوی لێبوردنی بەرەی كوردستانی و یٔاشتەواییدا, وەلێ  نەجار بە یٔاشكرا دەری بڕی و لە كاتێكدا تاوانبارانی تاوانی جینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی هیچ لێبوردنێك نایانگرێتەوە , یٔەوانە تاوانی زەق و گەورەیان یٔەنجامداوە.
یٔەم دانپێدانانە راستەوخۆیە بەڵگەی یٔەوەیە، نەك بە تەنها جاش و موستەشارەكان لە هەرێمی كوردستان داڵدە دراون، بەڵكو دانپێدانانێكی راستەوخۆیە بەوەی كە سەرانی ڕژێمی پێشوو لە تاوانبارانی تاوانەكانی جینۆسایدی گەلی كورد لەیٔێستادا لە هەرێمی كوردستان دەژێن و داڵدە دراون, وەك بینیمان لە ماوەی رابردوودا عزەت دووری و یٔەرشەد زێباری لە كوردستان مردن و مەلا عوزێریش گەورەترین  پرسەی حیزبی بۆ داندرا, كە هەموو سوكایەتی بوون بە رابردوو و یٔێستامان.
 
یٔێمە لێرەدا وەك رێكخراوكانی بواری جینۆسایدی گەلی كورد، بە توندی یٔیدانەی داڵدەدان و دادگایی نەكردنی تاوانبارانی جینۆساید  و یٔەو جۆرە لێدوان و پاڕانەوە و بەرگرییە لە تاوانباران دەكەین, كە زۆر بێباكانە بە ناوی (پەشیمانبونەوەی یٔەو تاوانبارانە) لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بە شانازییەوە دەفرۆشرێتەوە. لە كاتێكدا لە یاسای بەركار و رێككەوتنە نێودەوڵەتیەكان، شتێك نییە بۆ پەشیمانبوونەوە و تاوانبار دەبێت بە سزای یاسایی خۆی بگات, نەك یٔەوەش بەڵكو داكۆكی و داڵدە دان و پاڕانەوە لە تاوانباران، جۆرێكە لە تاوان و لە زۆر وڵات سزای بۆ داندراوە.
هەر بۆیە داوا لە داواكاری گشتی دەكەین، بە یٔەركی خۆیان هەڵبستن و چیتر ڕێگە بەو جۆرە سۆكایەتییە بە یاسا و قوربانیانی جینۆساید نەدەن و تاوانباران و  داكۆكیكاران لە تاوانبارانی تاوانی جینۆسایدی گەلی كورد ڕاپێچی دادگا بكەن, هەرچەندە لە رابردوودا سكاڵای یٔێمەی وەرنەگرتووە دژ  بە تاوانبارانی یٔەنفال.
 
1- کۆمەڵەی داکۆکی له پرسی یٔەنفال
2- رێكخراوی گەشە پێدانی مافی مرۆڤ
3- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆسایدkwg
4- تۆڕی رێكخراوە كوردستانیییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی -koncicc
5- رێكخراوی چیرۆكەكانی یٔەنفال
6- رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری ojc-
7- عەلی بەندی   نووسەرو لێكۆڵەر  لە بواری یٔەنفال 
8- یٔیبراهیم هەورامانی  نووسەر و لێكۆڵەر لە بواری دۆزی هەڵەبجە
9- گروپی كار بۆ یٔەنفال
10- عارف  قوربانی نووسەرو لێكۆڵەر لەبواری یٔەنفال
11- مەلا شاخی  نووسەر و رۆژنامەنووس
12- لەتیف فاتیح فەرەج  نووسەرو لێكۆڵەر لە بواری  یٔەنفال
13- هیوا  سەید  سەلیم  نووسەرو  كوڕی شەهید 
14- عادیل  حاجی محەمەد  یٔەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و دەستەی دامەزرێنەری كۆمەڵەی داكۆكی  لە یٔەنفالكراوان 
15- دكتۆر فاتیح  سەنگاوی  نووسەرو توێژەر لەبواری  پرسی یٔەنفال
16- رێكخراوی چاودێری كوردۆساید-چاك كوردستان
17- هێمن  حەسیب  چالاكوانی بواری جینۆساید
18- تۆڕی یٔایكان كوردستان – ikn
19- رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان – oawmd
20-  رێكخراوی جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی – www
21- هەڵمەتی ژیان دژ بە یٔیعدام لە كوردستان
22- رێكخراوی  مانەوە  بۆ پرسی شەهیدان و یٔەنفالكراوان 
23- رێكخراوی  دادپەروەری و  یٔاشتی جیهانی  بۆ مافەكانی مرۆڤ
24- رێكخراوی چواردەی  چوار 
25- دەزگای  مۆنمێنتی هەڵەبجە لە لاهای
26- دانا هەڵەبجەیی  نووسەرو چالاكوانی  بواری دۆسیەی هەڵەبجە
27- دلێر كەریم  نووسەر لە بواری جینۆساید
28- رێكخراوی  باران بۆ پرسی یٔەنفال و شەهیدان
29- عەلی  مەحمود  محەمەد   نووسەرو  چالاكوان لەبواری  جینۆساید
30-بە کر حمە حسین-ڕێکخراوی چەرموو بۆ پرسی ئەنفال
31 - سمکۆ سابیر : نوسەرو چالاکوان لە بواری جینۆساید
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,664,734     ژمارەی میوان 604