دو تەن بۆمب و تەقەمەنی لە کفری دۆزرایەوە

2021/09/22 - 08:11 | 649 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
دو تۆن بۆمب و تەقەمەنیی لە سنوری گەرمیان دۆزرایەوە کە ٤٦ پارچەیان هی سەردەمی شەڕی ئێران و ئێراقە.
 
جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین راگەیاندوە، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە گەرمیان، 18 بۆمبی فڕۆکە و ژمارەیەك پارچە تەقەمەنیی جۆراوجۆریان لە قەزای کفری دۆزیوەتەوە و بۆ شوێنێکی سەلامەت گواستویانەتەوە.
 
ئاماژەی بەوەشکردوە: لە هەمان ناوچە 46 پارچە تەقەمەنی دیکە دۆزراونەتەوە و گواستراونەتەوە، کە سەرجەمیان هی سەردەمی حوکمڕانی بەعس و بە دیاریکراوی هی شەڕی ئێران-عێراقن".
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,664,081     ژمارەی میوان 229