ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
وردەکاریی روداوەکەی ئەمشەوی کفری

2021/09/21 - 11:16 | 2270 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
لە هێرشێکی چەکداریدا، لە رێگەی نێوان کفری- سەرقەڵا، دو کەس گیانیان لەدەستدا و دو کەسیش بریندار بون کەیەکێکیان ژنێکە.
 
ئەمشەو ژمارەیەک چەکدار کە گومان دەکرێت ‘داعش’ بن، رۆیشتونەتە سەر جادەی سەرەکی کەلارـ کفری  لە نزیک گوندی ساڵحیە، دو کەسیان بەناوەکانی (جێگر خەلیفە و یوسف ئیحسان) کوشتوە و هاوڵاتیەکیشیان بەناوی (ئیحسان قەساب) و ژنيکیشیان بریندار کردوە.
 
دوای روداوەکە هێزەکانی ئاسایش و دەزگا ئەمنیەکان بەرەو شوێنی روداوەکە جوڵەیان پێکراوە و لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە چۆنیەتی روداوەکە.
 
بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان کە تائێستا بەفەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە، چەکدارەکان لەسەر رێگاکە بازگەیان داناوە و دوای ئەنجامدانی هێرشەکە، ناوچەکەیان جێهێشتوە و هەڵاتون.
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,714,563     ژمارەی میوان 728