2 گه‌ڕه‌كى ناحیه‌ى رزگارى گرفتى ئاوه‌ڕۆیان هه‌یه
2021/09/17 - 02:46
|
497
جار بینراوە
ده‌نگ نێت
دو گه‌ڕه‌كى ناحیه‌ى رزگاری گرفتى ئاوه‌ڕۆیان هه‌یه و سه‌رۆكى شاره‌وانی ناحیه‌كه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌و گه‌ڕه‌كانه تازه دروستكراون و به‌هۆی قه‌یرانى داراییه‌وه ئاوه‌ڕۆیالن بۆ نه‌كراوه.
به‌وته‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگارى، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، %70ى گه‌ڕه‌كه‌كانى ناحیه‌كه‌یان، ئاوه‌رۆیان هه‌یه، ته‌نها 2 گه‌ڕه‌ك نه‌بێت کە ئەوانیش گەڕەکی سەنگاوییەکان و گەڕەکی راپەڕینە.
وتیشی: ئه‌و دو گه‌ڕه‌كه له دواى ساڵى 2014ـه‌وه دروست كراون و به‌هۆى راگرتنى پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و قه‌یرانى داراییه‌وه تاوه‌كو ئێستا ئاوه‌ڕۆیان بۆ دروست نه‌كراوه.
|