ده‌نگ نێت
ئه‌مڕۆ جارێكى تر دادگاى هه‌ولێر دادگاییكردنى هه‌ریه‌كه له چالاكوانان: به‌ده‌ل به‌رواری و ئومێد به‌رۆشكى دواخست، پارلهمانتارێكیش ده‌ڵێت: دواخستنه‌كانی دادگا بۆ دواخستنى ئازاد كردنیانه.
ئه‌مڕۆ بڕیاربو له دادگاى هه‌ولێر، دانیشتنى دادگاییكردنى هه‌ردو چالاكوانى بادینان: به‌ده‌ل به‌رواری و ئومێد به‌رۆشكى، به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام دادگاییه‌كه دواخرا.
پارله‌مانتار: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، له‌مباره‌یه‌وه نوسیویهتى: "به‌ده‌ل به‌رواری و ئومێد به‌رۆشكى بچوكترین به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر نیه، شاهیده‌كانیش بێ‌تاوانیان سه‌لماندن".
ئه‌و پارله‌مانتاره له‌باره‌ى هۆكارى دواخستنى دادگاییكردنى ئه‌و دو چالاكوانه كه زیاتر له ساڵێكه له زیندان دان، ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ى ئازاد نه‌كرێن دادگایی دواده‌خرێت".