ده‌نگ نێت- تێبین عوسمان
پشتگوێخستی ەرتی تەندروستی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە ئیدارەی گەرمیان و لەبەرامبەردا زۆربونی نەخۆشخانە ئەهلییەکان بوەتە هۆی ئەوەی کەرتی تەندروستی بەرەو داڕمان بڕوات و هاوڵاتیان له خزمه‌تگوزارییه‌كانى نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان رازى نین.
ئارام ساڵح، لێپرسراوی بەشی پلادانان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی رایگەیاند: ماوەی دو ساڵە بەهۆی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە کەرتی تەندروستی حکومی بەرەو داڕمان ڕۆشتوە لەبەرئەوەی حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە بەپێی پێویست ئامێر بۆ نەخۆشخانەکان بکڕێت.
بە وته‌ی پزیشکێک نەبونی هه‌ندێك ئامێر لە نەخۆشخانە حکومییەکان گرفتی زۆری بۆ هاوڵاتیان دروست کردوە.
ته‌لیعە محه‌مه‌د،هاوڵاتیه‌كى دانشتوى كه‌لاره ده‌ڵێت: کچێکم هەیە نەخۆشی فەقەراتی هەیە هاتوین پشكنینى بۆ بکەین ئەڵێن بڕۆن مانگی ۱۲ وەرنەوە بۆتانی ئەکەم.
لەم بارەیەوە د.حارس محه‌مه‌د، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار به رادیۆى ده‌نگى وت: نەخۆشخانەی گشتی کەلار هەمو جۆرە ئامێرێکی پێشکەوتوی تێدایە، بەڵام لۆدێکی زۆری لەسەرەو لە مانگێکدا نزیکەی ۹۰۰۰ سەردانیکەرمان هەیە کە ئەم ڕێژەیەش زۆرە بۆ نەخۆشخانەکە.
له گه‌رمیان جیاوازییەکی زۆر لەنێوان نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکاندا دروستبوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هۆی قەیرانی داراییەوە ئامێر و پێداویستی تەواوی بۆ نەخۆشخانە حکومییەکان دابین نەکردوە ئەمەش وای کردوە کە هاوڵاتیان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانیان رو لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان بکەن.
د.هیوا پێنجوێنی، پزیشكى پسپۆڕ لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی گورچیلە بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: کە ئەو بەشەی ئەو كارى تێدا دەکات زۆربەی نەشتەرگەرییەکانی بەنازور دەکرێ، بەڵام لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار هیچ جۆرە ئامێرێكى نازور نیە بۆیە نەخۆش ناچارە بڕوات لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی یان عیادەی دکتۆرێک نەشتەر گەرییەکەی بکات.
له‌باره‌ى كڕینى ئه‌و ئامێره‌وه ئارام ساڵح، وتی: ئێمە چەندین جار دەرخستەمان ئاراستەی حکومەت کردوە بۆ ئەو ئامێرانەی کە پێویستە بۆمانی دابین بکات، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی نەبوە.
یەکێکی تر لەو گرفتانەی کە روبەڕوی هاوڵاتیان ده‌بێته‌وه نەبونی دەرمانە لەنەخۆشخانە حکومیەکان، وەک خۆیان باس لەوە دەکەن کە بەهۆی نەبونی دەرمان لە نەخۆشخانە حکومیەکان ناچارن لە دەرەوەی نەخۆشخانە دەرمانەکان بکڕن و لە دەرەوەش نرخەکانیان زۆر گرانە.
د.حارس محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار له‌باره‌ى نه‌بونى ده‌رمانه‌وه وتى: کەمبونەوەی دەرمان لە نەخۆشخانەکەدا دەسەڵاتی ئیمە نیە و لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە و نزیکەی سێ مانگە داواکاری و تەندەرات لە ڕێگای بەڕێوبەرایەتیەوە کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ نەگەیشتوە.
وتیشی: ئێمە نزیکەی ۱۲هەزار دەفتەرمان بۆ هاوڵاتیان هەیە و لۆدێکی زۆرمان لەسەرە و ئەو بودجەیەی کە بۆمان دیاری کراوە بەشی ئەو لۆدە زۆرە ناکات بۆیە لە پێنج دەرمان چواریان لێرە دەبێت.
هاوڵاتیان له‌باره‌ى رۆشتنیان بۆ نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نرخى ئه‌و نه‌خۆشخانانه زۆر گرانه و مه‌به‌ستێكى بازرگانیه نه‌ك چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆش.
مەریوان فەرەج، هاوڵاتیه‌كه و حاڵه‌تێكى خۆى له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ئه‌هلى به‌م شێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه: نەخۆشێکی بەپەلەم هەبو کە پێویست بو بە زوترین کات نەشتەرگەری بۆ بکرێ و بردم بۆ نەحۆشخانەیەکی ئەهلی لە کەلار بەڵام ماوەی ۳۰ بۆ ٤٥ خوله‌ك رایانگرتین وتیان هەتا پارەی داخلکردنی نەخۆشەکە نەدەن ناهێڵین نەخۆشەکە ببەنە ژورەوە.
د. ئه‌کرم مه‌حمود، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شاری پزیشکی گەرمیانه كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ئه‌هلیه له شارى كه‌لار به رادیۆى ده‌نگى وت: نرخى ده‌رمان و پشكنین له نه‌خۆشخانه زۆر هەرزانە و زۆر گونجاون.
له‌باره‌ى بازرگانیكردنى نەخۆشخانە ئەهلییەکانه‌وه باسى له‌وه‌كرد: ئەمە سیسته‌مه لە نەخۆشخانە ئەهلییەکاندا لەبەر ئەوەی ئەهلییە واتا کەرتی تایبەتە، کاتێک نەخۆشێک دەهێنرێت بۆ نەخۆشخانە کارمەندەکان خەریکی چارەسەرکردنی نەخۆشەکە دەبن و ئەو کەسەش کە لەگەڵ نەخۆشەکەیە وصلی بۆ دەکات.