ده‌نگ نێت
تاپۆكردنى خانوه‌كانى ناحیه‌ى رزگارى به‌رده‌وامه و به‌ڕێوبه‌رى تاپۆى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت ده‌توانن له رێگه‌ى شاره‌وانى ناحیه‌كه‌وه داواكارى تاپۆكردن پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئه‌كره‌م ره‌زا به‌ڕێوبه‌رى تاپۆى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: تاپۆكردن له ناحیه‌ى رزگارى ده‌ستى پێكردوه و به‌رده‌وامه و هاوڵاتیان ده‌توانن پێش ئه‌وه‌ى بێنه تاپۆى گه‌رمیان له رێگه‌ى به‌شى هونه‌رى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگارییه‌وه داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌ر خانوه‌كه زیاده‌ڕۆیی نه‌بێت و به‌شى هونه‌رى په‌سه‌ندى بكات ده‌ینێرنه لای ئێمه و كاره‌كانى تاپۆكردنى بۆ رایی ده‌كه‌ین.