پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندن مامۆستایان ده‌بێت ڤاكسین وه‌ربگرن

2021/08/30 - 05:31 | 709 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
به‌ پێى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پێش واده‌ى ده‌ستپێكردنى ده‌وام ده‌بێت مامۆستایان ڤاكسینى كۆرۆنا وه‌ربگرن.
 
دارا ئه‌حمه‌د سه‌مین، به‌ڕێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان به‌ رادیۆى ده‌نگى وت: "پێشوه‌خت وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ رێككه‌وتون كه‌ پێش واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام مامۆستایان ڤاكسینى كۆرۆنا وه‌ربگرن، وه‌زاره‌ت به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ داناوین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌".
 
وتیشى: له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى رێككه‌وتوین و خشته‌یه‌كى تایبه‌تمان ئاراسته‌ى په‌روه‌رده‌كان كردوه‌ كه‌ رۆژانه‌ 5 قوتابخانه‌ ڤاكسین وه‌ربگرن به‌ قه‌زا و ناحیه‌كانه‌وه‌ كه‌ رۆژى سێشه‌مان دیارى كراوه‌.
 
ده‌شڵێت: بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسینه‌كه‌ مه‌ڵبه‌ندى شێروانه‌ ده‌ست نیشانكراوه‌، پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامى ده‌بێت.
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,692,463     ژمارەی میوان 2465