ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
به‌ داتا... رێژه‌ى توشبونى كۆرۆنا له‌ گه‌رمیان (16%)ـه‌

2021/08/16 - 11:02 | 569 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
رێژه‌ى توشبون له‌ نیوه‌ى مانگى ئاب له‌ گه‌رمیان، (16.58%)ـه‌، رێژه‌كه‌ش هه‌فته‌ دواى هه‌فته‌ روی له‌ زیاتر بون كردوه‌.
 
به‌پێی شیكاریی رادیۆی ده‌نگ بۆ ئاماره‌ راگه‌یه‌نراوه‌كانى كۆرۆنا له‌ گه‌رمیان له‌ مانگى ئابى 2021 دا، هەفتەی یەکەم رێژەی توشبون (12.205%) بوە، به‌ڵام له‌ هەفتەی دوەم دا رێژه‌ی توشبون به‌رز بوه‌ته‌وه‌ بۆ(20.696%).
 
هاوكات له‌ دو رۆژی هەفتەی سێیەمیش دا، رێژه‌ی توشبون (22.59%) بوە.
 
خشته‌ى توشبونى كۆرۆنا له‌ نیو مانگى ئابی 2021
 
 
به‌پێی ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، لە ماوەی 15 رۆژی مانگی ئاب دا له‌گه‌رمیان، لە کۆی 6129 پشكنینی كۆرۆنا، هه‌زار و 16 پشكنینیان پۆزەتیڤ بوە، بەمەش رێژەی توشبون له‌م نیو مانگه‌دا، (16.58%) بوه‌.
 
هه‌ر به‌گوێره‌ى ئه‌و داتایه‌، ژمارەی مردن بە ڤایرۆسەکە لە ماوەی ئەم 15 رۆژه‌دا، 9 کەس بوە، به‌مه‌ش رێژه‌كه‌ی ده‌كاته‌ (0.886%).
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,716,063     ژمارەی میوان 1477