ده‌نگ نێت
به‌هۆى زۆرى خواست له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانى، كه‌لار له ریزبه‌ندى ئه‌و شارانه‌دایه كه زه‌وییه‌كانى به نرخى گران ده‌فرۆشرێن به تایبه‌ت جێگه بازرگانیه‌كان.
له ماوه‌ى پێشودا ژماره‌یه‌ك پارچه زه‌وى نایابی نێو شارى كه‌لار به ناوى پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان و موڵكى یانه و زیادكردنى ئاشكرا دراونه‌ته كۆمه‌ڵێك كه‌س و لایه‌ن كه به‌شێك له‌و زه‌ویانه له‌به‌رامبه‌ریدا مه‌بله‌غێكى كه‌م له چاو نرخى زه‌ویه‌كه بۆ پڕۆژه له خه‌رجكراوه(به‌رتیلى حكومى)، كه به‌شێكیان ته‌نانه‌ت ئه‌و بڕه كه‌مه‌شیان خه‌رجنه‌كردوه.
له ماوه‌ى پێشودا حكومه‌ت به بڕیارێك ده‌ستى شاره‌وانیه‌كانى واڵاكرد كه كۆى داهاتى زه‌وى فرۆشراو بۆ شاره‌كه‌ى خۆیان خه‌رجبكه‌ن بۆ پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزراى، به‌ڵام دواتر ئه‌و بڕیاره‌ش راگیرا و هه‌ر زه‌ویه‌ك بفرۆشرێته‌وه پاره‌كه‌ى ده‌چێته‌وه خه‌زێنه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی.
به‌شێك له‌و زه‌وییه گران به‌هایانه‌ى كه‌لار دراونه‌ته چه‌ند كۆمپانیایه‌ك كه چه‌ند ساڵ به‌سه‌ر راده‌ستكردنى زه‌ویه‌كه به كۆمپانیاكه تێپه‌ڕیوه و هیچ كارێك له پڕۆژه‌كه‌دا نه‌كراوه و زه‌ویه‌كه‌شى لێ وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه.
كه‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: له پێدانى زه‌وى به وه‌به‌رهێنه‌كان جیاوازى ده‌كرێت، وه‌به‌رهێن هه‌یه هێشتا مۆڵه‌ته‌كه‌ى له ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه زه‌وی پێدراوه، وه‌به‌رهێنیش هه‌یه مۆڵه‌تى هه‌یه و زه‌وى پێنه‌دراوه.
ده‌شڵێت: هۆكاره‌كان به پێدانى زه‌وى بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان هه‌م حزبین هه‌م شه‌خسین.
له‌باره‌ى ئه‌و پڕۆژانه‌ى زه‌ویان پێدراوه و ماوه‌ى چه‌ند ساڵه كاره‌كانیان ته‌واو نه‌كراوه، هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان له‌م باره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى وت كه ته‌نها دو له‌و پڕۆژانه هی ئه‌وانه ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆ ناردون.
هاوكات سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لاریش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ٤ پرۆژه رێكارى به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته به‌ر و موڵه‌ته‌كه‌ى لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر پێدانى زه‌ویه‌كى نایابى سه‌نته‌رى شارى كه‌لار به وه‌به‌رهێنێك به وته‌ی پێشترى سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار ٥ ملیۆن دۆلار به‌و وه‌به‌رهێنه بۆ كه‌لار خه‌رجه‌ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زه‌ویه‌دا، كه ئه‌و كات نوێنه‌رانى گه‌رمیان باسیان له‌وه‌كرد كه نرخى ئه‌و زه‌ویه زیاتر له ١٥ ملیۆن دۆلاره، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها یه‌كێك له‌و پڕۆژانه له‌سه‌ر ئه‌و ٥ ملیۆن دۆلاره له جێبه‌جێكردندایه كه به‌رزه پردێكه له‌سه‌ر شه‌قامى پشتێنه‌یی كه‌لار.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار به رادیۆى ده‌نگى وت: كه ئه‌وان ناتوانن زه‌وى بازرگانى بفرۆشن و بیكه‌نه‌خزمه‌تگوزارى بۆ شاره‌كه ته‌نها ده‌توانن زه‌وى نیشته‌جێبون بفرۆشن بۆ خزمه‌تگوزارى پاره‌كه‌ى به‌كاربهێنن.
وتیشى: ئێمه بڕیار نیه ٥ ملیۆن دۆلار به‌و وه‌به‌رهێنه خه‌رجبكه‌ین و ته‌نها ئه‌و پرده‌مان بۆ دروستده‌كات كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگاى پشتێنه‌یی كه‌لار.
له‌باره‌ى ئه‌و زه‌ویه‌ى كه به گران به‌ها داده‌نرێت و دراوه‌ته وه‌به‌رهێنه‌رێك كه‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: پێشتر كه ئه‌و زه‌ویه درایه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه به‌رپرسانى شاره‌وانى ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه جگه له دروستكردنى پردێك پاركێكى نمونه‌یی و قوتابخانه‌یه‌كى ١٨ پۆلى به وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه دروست ده‌كه‌ن.
وتیشى: به‌ڵگه‌كان له‌باره‌ى دۆسیه‌ى ئه‌و زه‌ویه‌و زه‌ویه گرانبه‌هاكانى دیكه‌ش ده‌به‌نه دادگا.