ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
گه‌رمیان، به‌ڕێوبه‌رێك ده‌ستگیر كرا

2021/08/08 - 05:02 | 1376 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
له‌سه‌ر سكاڵاى سه‌رۆكى شاره‌وانى كفرى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى كفرى فه‌رمانى راگرتنى بۆ به‌ڕێوبه‌رى قه‌رزى بچوك له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد.
 
به‌ پێی زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى كفرى به‌ پێى ماده‌ى (٤٣٧) له‌سه‌ر سكاڵایه‌كى قادر فەتاح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كفرى فه‌رمانى راگرتنى بۆ ماوه‌ى ١٥ رۆژ بۆ ئارام کەریم، به‌ڕێوبه‌رى قه‌رزى بچوك له‌ گه‌رمیان ده‌ركردوه‌ و ئێستا راگیراوه‌.
 
على جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان هه‌واڵه‌كه‌ى بۆ رادیۆى ده‌نگ پشتراستكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: كه‌ به‌ پێى بڕیارى دادوه‌ر له‌ پۆلیس راگیراوه‌.
 
هه‌ر به‌ پێى زانیارییه‌كان، سكاڵاكه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى كفرى له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى پێشودا له‌ نێوان ئه‌و دو به‌رپرسه‌دا ئه‌نجامدراو به‌ڕێوبه‌رى قه‌رزى بچوك به‌ سه‌رۆكى شاره‌وانى كفرى وتبو كه‌ نابێت بچێته‌وه‌ ده‌وام و ده‌بێت واز له‌ كاره‌كه‌ى بهێنێت.
 
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,721,102     ژمارەی میوان 3177