تیروپشك بۆ یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونى ئه‌و مامۆستایانه ئه‌نجامدرا كە ئه‌ندامى سه‌ندیكان
2021/08/03 - 10:32
|
566
جار بینراوە
ده‌نگ نێت
ئه‌و مامۆستایانه‌ى ئه‌ندامن له یه‌كێتى مامۆستایان ئه‌مڕۆ تیروپشك بۆ یه‌كه‌كانیان كرا كه له پڕۆژه‌ى به‌هه‌شتى كه‌لار پێیان دراوه و سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایانیش ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ى ئه‌ندام نین با له‌گه‌ڵ كۆمپانیادا رێكبكه‌ون.
ئازاد حەسەن، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: تیروپشک بۆ سێ بلۆکی یەکەی نیشتەجێبونی بەهەشتی کەلار تایبەت بەمامۆستایان ئەنجامندراوە.
وتیشى: تیروپشكه‌كه بۆ ئه‌و مامۆستایانه بوه كه ئه‌ندامن له یه‌كێتى مامۆستایان و ئەو مامۆستایانەی کە ئەندام نین دەتوانن لەگەڵ کۆمپانیایی جێبەجێکار رێکبکەون.
|