كه‌سێك له‌سه‌ر بردنى پاره‌كه‌ى پۆلیسى دارستانى كفرى ده‌ستگیركرا

2021/07/28 - 03:12 | 1309 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
وته‌بیژى پۆلیسى گه‌رمیان ده‌ڵێت كه‌سێك له‌سه‌ر بردنى پاره‌كه‌ى پۆلیسى دارستانى كفرى ده‌ستگیر كراوه‌.
 
دوێنێ له‌ ناوبازارى شارى كه‌لار له‌كاتى نان خواردنى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى موچه‌ى كارمه‌ندانى پۆلیسى كفریان وه‌رگرتبو به‌شێك له‌ پاره‌كه‌ دزرا و تا ئێستاش پاره‌كه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.
 
عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به‌ رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: تا ئێستا كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و دۆسه‌یه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,664,833     ژمارەی میوان 564