ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
بەڕێوبەری تەندروستی گەرمیان: جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لەگەرمیان تۆمار کراوە

2021/07/24 - 08:59 | 895 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان دەڵێت ڤایرۆسی کۆرۆنای دەلتا لە گەرمیان تۆمار کراوە و زۆربەی توشبوەکان له ئێستادا هەڵگری ئەو جۆرە ڤایرۆسەن.
 
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا لەهەرێمی کوردستان 12 هاوڵاتی دوای توشبونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەست داوە کە سێ هاوڵاتیان دانشتوی گەرمیان بون.
 
لەبارەی تۆمارکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای دەلتا سیروان محەمەد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: "ئەو جۆرە ڤایرۆسە نوێیە لە گەرمیان تۆمار کراوە".
 
وتیشی: بەڕێژەیەکی زۆر توشبوە نوێیەکان لەسنوری گەرمیان ڕۆژانە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای دەلتان. 
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,704,905     ژمارەی میوان 871