گەرمیان؛ پلاندانەرانی بڕینی بانکێک دەستگیر کران

2021/07/19 - 02:09 | 741 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی ٢ کەس بە تۆمەتی دانانی پلان بۆ بڕینی بانکی جیھان لە کەلار رادەگەیەنێت.
 
عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەنراوێکدا وتویەتی: تۆمەتبارێک کەپاسەوانی بانکی جیهانە لەکەلار، ماوەی ٢ مانگە پلانی بڕینی بانکەکەی داڕشتوە و بەنیازبوە لەڕۆژانی پشوی  جەژنی قوربان ئەو کارە بکەن.
 
باسی لەوەشکردوە ئەو کەسە و کەسێکی تر کە ئاگاداری پلانەکە بوە، شەوی رابردو دەستگیرکراون پێش ئەنجامدانی پلانەکەیان.
 
ئاماژەی بەوەداوە دەستگیرکراوان لە لێکۆڵینەوەدا لەپێش دادوەری لێکۆلینەوەی کەلار، دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا و بەبریاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 بەندکراون.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,664,438     ژمارەی میوان 583