ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
بافڵ تاڵەبانی دەڵێت گۆڕانکاریەکان ئیدارین و لاھور شێخ جەنگیش دەڵێت گۆڕانکاریەکان ببرێنە مەکتەبی سیاس

2021/07/14 - 03:14 | 1416 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
ئەندامێکی وەفدەکەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادری، کە دوێنێ سێشەمە بۆ نێوەنگیری کردن لەگەڵ باڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی دا کۆبوویەوە، رایدەگەیەنێت کە بافڵ تاڵەبانی دەڵێت گۆڕانکاریەکان ئیدارین و لاھور شێخ جەنگیش دەڵێت گۆڕانکاریەکان ببرێنە مەکتەبی سیاسی.
 
لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، لیوا جەلال شێخ کەریم بریکاری پێشوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و ئەندامی وەفدەکەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی کە دوێنێ سەردانی ھاوسەرۆکانی یەکێتیان کرد وەک نێوەندگیری، دەڵێت: "سەرەتا شێخ لاهورمان بینی، پێشنیاریکرد کێشەکان ببرێنە نێو مەکتەبی سیاسی و لەوێ چارەسەر بکرێن."
 
سەبارەت بە وەڵامی باڤڵ تاڵەبانی بۆ پێشنیارەکەی لاهور شێخ جەنگی، جەلال شێخ کەریم وتویەتی: دواتر کاک باڤڵمان بینی، وتی: "بمانەوێت شتێک بکەین پەیوەندی بە حیزبەوە هەبێت، دەیبەینە نێو ئۆرگانە حیزبیەکان، بەڵام گۆڕانکاریەکان لە ئیدارەدا کراون، خەڵکانێک لە پۆستدا دانراون بە نایاسایی، ئێمە دەمانەوێت چاکسازی بکەین، قۆرخکاری نەمێنێ، خەڵکی سلێمانی بەتایبەت بازرگانەکان، ئیشی خۆیان بکەن و کەس دەستیان بۆ نەبات."
 
ئەندامەکەی وەفدەکەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی بۆ لای هاوسەرۆکانی یەکێتی، ڕوونیشیکردەوە باڤڵ تاڵەبانی وتویەتی: ئەو دەزگا ئەمنیانە کە گۆڕانکاریان تێدا کراوە، دژایەتی خەڵکیان کردووە، خزمەتیان نەکردووە، بۆیە ئاگادارم کردونەتەوە کە دەیانگۆڕم، ئەوان لەسەر ئەوە عاجز بون.
 
 
 
دەربارەی داننانی باڤڵ تاڵەبانی بەوەی دەزگا ئەمنیە گۆڕدراوەکان دژایەتی خەڵکیان کردوە، جەلال شێخ کەریم زیاتر دوا و وتی: "مەرج نیە قسەکانی تەنها بۆ ئەو دەزگا ئەمنیە بێت، بۆ هەمو خاوەن دەسەڵاتێکی حیزبی بو، کە تەسەروفاتی خراپ دەکات."
 
ئاماژەی بەوەشکرد شێخ نەهرۆ کەسنەزانی داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی، لە هەردو هاوسەرۆکی یەکێتی بە شێوەیەکی ئاشتیانە کردوە.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,721,030     ژمارەی میوان 3110