کەناڵێکی سەر بە بافڵ تاڵەبانی: ھەر کەناڵێک بە پارەی یەکێتی دروستکرابێت بۆ یەکێتی دەگەڕێتەوە
2021/07/13 - 11:10
|
913
جار بینراوە
دەنگ نێت
دوای دەستبەسەراگرتنی کەناڵی (ئای پڵەس)ی سەر بە لاھور شێخ جەنگی، سایتێکی سەر بە بافڵ تاڵەبانی لەسەر زاری بەرپرسێکی یەکێتییەوە بڵاویدەکاتەوە: ھەر کەناڵێک بە پارەی یەکێتی دروستکرابێت بۆ یەکێتی دەگەڕێتەوە.
سایتی ئێستا کە بەوە ناسراوە سەر بە بافڵ تاڵەبانییە، لەسەر زاری بەرپرسێکی یەکێتی کە بە باڵا ناویبردوە، لەبارەی دەستبەسەراگرتنی کەناڵی (ئای پڵەس)ەوە کە واناسراوە سەر بە لاھور شێخ جەنگییە، بڵاویکردوەتەوە: “خاوەندارێتی كەناڵەكە یەكێتییە و دەگەڕێتەوە بۆ یەكێتی”.
وتوشیەتی: "هەر كەناڵ و میدیایەك بە پارەی یەكێتی دروستكرابێت، موڵكی حزبە و دەبێت بگەڕێندرێتەوە بۆ یەكێتی”.
|