ده‌نگ نێت
لەکەلار شوێنی مۆڵێکی نێو پرۆژه‌ى نیشته‌جێبونى هێلان سیتى كه به 'گوندى ئه‌ڵمانى' ناسراوه دەکرێت بە شوێنی شوقە‌ى نیشته‌جێبون و به‌رێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هیچ داواكارییه‌ك بۆ گۆڕانكارى له‌و پرۆژه‌یه به ئێمه نه‌دراوه.
بەپێی ئەو راگەیەنراو و ئاگادارییانەی کە بڵاوکراونەتەوە، لەئێستادا باڵەخانەیەک لەناو پرۆژەی ھێلان سیتی دروستدەکرێت، کە گەراج و بازاڕ لەخۆ دەگرێت و زۆرینەشی دەکرێت بە شوقەی نیشتەجێبون بە چەند نھۆمێک.
ئەو باڵەخانەیە پێشتر وابڵاوکرایەوە کە مۆڵە و لەناو پرۆژەکەدایە، چەند ساڵێکیشە بناغەکەی دروستکراوە، بەڵام کارکردن تیایدا بەردەوام نەبوە.
لایخۆشیەوە هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى وت: هیچ داواكارییه‌كیان بۆ نه‌هاتوه له لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه بۆ گۆڕانكاریكردن له‌و پرۆژه‌یه.
وتیشى: ئاگادارى بۆ وه‌به‌رهێنه‌كه ده‌نێرین كه كه ئه‌وه‌ى دروستى كردبێت و له نه‌خشه‌كه‌دا نه‌بێت لایببات.
رادیۆى ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر له باره‌ى ئه‌و پرۆژه بازرگانیه‌وه، په‌یوه‌ندى به ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌رێوبه‌رى كۆمپانیاى روناكى شاره‌وه کرد کە جێبەجێکاری پرۆژەی ھێلان سیتیە، به‌ڵام جگە لەوەی جەختی کردەوە کە باڵەخانەکە لە بنەڕەتەوە ھی نیشتەجێبونە و کێشەی تێدا نییە، ئاماده نه‌بو له‌و باره‌یه‌وه لێدوانی بڵاوبکرێتەوە.
پرۆژه‌ى نیشته‌جێبونى هێلان سیتى كه ماوه‌ى زیاتر له ده ساڵه ته‌واو كراوه، بەھۆی بونی کێشە تیایدا چەند جارێک وەرگرتنەوەی راگیرا، پێشتریش ئیداره‌ى گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبو له‌به‌ر بونى كه‌موكورتى له پرۆژه‌كه‌دا 60 شوقه به كۆمپانیا دروستده‌كه‌ن به خۆرایی دابه‌شى ده‌كه‌ن.