ده‌نگ نێت
پاش ئه‌وه‌ى سكاڵاى له‌سه‌ر تۆماركرا به‌بونى كارى نایاسایی و تێپه‌راندنى كارى كۆمپانیایه‌ك، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى ده‌ڵێت هیچ رێكارێكى نایاسایی له كاره‌كه‌دا نیه، بەڕێوبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانیی گەرمیانیش تۆمەتبار دەکات.
به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى وت: ئه‌و سكاڵایه‌ى تۆماركراوه ده‌یان نمونه‌ى هاوشێوه‌ی هه‌یه و نه زیاده‌ڕۆییه و نه‌گه‌نده‌ڵییه و بۆ دادگاشمان سه‌لماندوه.
وتیشى: نه‌خشه‌دانانى ئاوه‌دانى گه‌رمیان بۆ ماوه‌ى ٩٦ رۆژ نوسراوه‌كه‌ى هێشتوه‌ته‌وه و ته‌نها مه‌به‌ستیش ئه‌وه‌بو به دادگا بڵێت ئه‌وه زیاده‌رۆیی كراوه.
ده‌شڵێت: ده‌بو نه‌خشه‌دانانى ئاوه‌دانى گه‌رمیان له ماوه‌ى ده رۆژدا رێكاره‌كانى ته‌واوكردایه.
لێدوانى ده‌نگى به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان