ده‌نگ نێت
ژماره‌یه‌كى زۆرى ستونه‌كانى روناككردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كانى كه‌لار كار ناكه‌ن و وته‌بێژى كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت ده‌رخسته‌یان پێشكه‌شكردوه بۆ چاككردنه‌وه‌یان.
به پێی به‌دواداچونه‌كانى رادیۆى ده‌نگ سه‌رو ٢٠٠ ستونى روناككردنه‌وه‌ى سه‌رشه‌قامه‌كانى كه‌لار كارناكه‌ن، ئه‌مه‌ش له شه‌واندا ئاسته‌گ بۆ شۆفێران و هاوڵاتیانیش دروست ده‌كات.
ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: بۆ چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و ستونانه زیاتر لە مانگێکە داوامان لەوەزارەتی کارەبا و وه‌زارەتی دارایی كردوه کە بڕی ٢٠٠ ملیۆن دینارمان بۆتەرخانبکات.
وتیشی: ئەو بڕە پارەیە تەنها بۆ قەزای کەلارە، رێکارەکانی لە تەواوبوندایە رەزامەندی دراوە لەماوەیەکی نزیکدا بۆمان خەرج بکرێت.