ده‌نگ نێت
هه‌رچه‌نده دوێنێ ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان بڵاویكرده‌وه كه هاتوچۆى گه‌شتیارى له‌گه‌ڵ وڵاتى ئێران ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ركۆنسوڵى ئێران له سلێمانى ره‌تى ده‌كاته‌وه.
به پێی رونكردنه‌وه‌یه‌كى مەهدی شوشتەری، سەرکۆنسوڵی ئێران: "پێدانی ڤیزای گەشتیاریی لەنێوان هەردولا دەستیپێنەکردوەتەوە".
رادیۆى ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر په‌یوه‌ندى به عه‌باس ئیسماعیل، وته‌بێژى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخانه‌وه كرد ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: تا ئێستا هیچ زانیارییه‌کیان لەسەر دەست پێنەکردنەوەی ڤیزای گەشتیاری لە هەرێمەوە بۆ ئێران نیە.