ده‌نگ نێت
پارێزه‌رانى سزادراوانى بادینان رایده‌گه‌یه‌نن دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌رێم جارێكى تر پشتگیریی له سزای شه‌ش ساڵ زیندانى به‌سه‌ر پێنج چالاكوانه‌كه‌ى بادینان سه‌پاندوه، سزاكه‌ش هه‌مان ده‌سته‌ى پێش‌و داویه‌تى و نه‌دراوه‌ته ده‌سته‌ى گشتى پێداچونه‌وه، هه‌روه‌ك بڕگه‌ى تایبه‌ت به دانیشتن له‌گه‌ڵ كۆنسوڵخانه‌كان له بڕیاره نوێكه‌دا لابراوه.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه، پارێزه‌رانى چالاكوان و رۆژنامه‌نوسه سزادراوه‌كانى بادینان، رایانگه‌یاند كه 20ى ئه‌م مانگه دادگاى پێداچونه‌وه له داوایه‌كى راستكردنه‌وه‌ى ته‌میزیی دا جارێكى تر بڕیارێكى داوه كه په‌سه‌ندى ئه‌و حوكمه ده‌كات كه پێشتر دادگاى تاوانه‌كانى دوى هه‌ولێر له 16ى شوباتى 2021 دا به‌سه‌ر ئه‌و 5 چالاكوان و رۆژنامه‌نوسه‌ى بادینان سه‌پاندى و دادگاى ته‌میزیش پشتگیریی لێ‌كرد، به‌وه‌ى یه‌كى شه‌ش ساڵ زیندانیی بكرێن.
وتیشی: هه‌مان ئه‌و ده‌سته ته‌میزیه‌ى كه جاری پێش‌و سزاكه‌ى په‌سه‌ند كرد، ئه‌مجاره‌ش هه‌ر ئه‌وان سزاكه‌یان په‌سه‌ند كردوه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌كه بنێرنه لای ده‌سته‌ى گشتى دادگاى پێداچونه‌وه كه ده‌سته‌یه‌كى به‌رفراوانتره.
وتیشی: ئێستا هیچ بوارێك نه‌ماوه بۆ تانه‌دانه‌وه له بڕیاره‌كه، هه‌ر ئه‌وه‌ماوه لێبوردنى تایبه‌تیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه بۆ ده‌ربكرێت.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى له جاری پێشودا له یه‌كێك له‌و به‌هانانه‌ى كه به‌هۆیه‌وه سزای سه‌ر سزادراوه‌كان پشتڕاستكراوه‌ته‌وه ناوى ئه‌وه‌هێنراوه كه‌له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌كانى ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا كۆبونه‌ته‌وه، پارێزه‌ره‌كه‌ى چالاكوان و رۆژنامه‌نوسه سزادراوه‌كانى بادینان رایگه‌یاند له‌م بڕیاره تازه‌یه‌یان دا ئه‌و بڕگه‌یه نه‌ماوه و لادراوه.