ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى مه‌یدان: به‌شێك له‌كارمه‌ندانى حكومى راویان كردوه‌ یان ئاسانكارییان كردوه‌

2021/06/22 - 05:04 | 717 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
نوسراوێكى به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى مه‌یدان ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ به‌شێك له‌ كارمه‌ندانى حكومى خۆیان راویان كردوه‌ یان ئاسانكارییان بۆ راوكردن كردوه‌ هه‌ربۆیه‌ نوسراوى ئاراسته‌ى فه‌رمانگه‌كان كردوه‌ كه‌ رێكار به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ بگیرێته‌به‌ر.
 
به‌ پێى نوسراوێكى ناحیه‌ى مه‌یدان كه‌ واژوى دلێر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌كه‌ى له‌سه‌ره‌ و ئاراسته‌ى گشت فه‌رمانگه‌كانى كردوه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ تێبینى ئه‌وه‌یان كردوه‌ ئه‌وانه‌ى راو ده‌كه‌ن یان هاوكارى راوچى ده‌كه‌ن كارمه‌ندى حكومه‌تن.
 
له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى وتوه‌ كه‌ له‌مه‌ به‌دوا هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكى حكومى راو بكات جگه‌ له‌ سزاى یاساىى  نوسراو ده‌كه‌ن بۆ سزادانى ئیداریش.
 
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,718,389     ژمارەی میوان 1107