ده‌نگ نێت
له‌سه‌ر دو كه‌یسى جیاواز رۆژنامه‌نوس ئومێد به‌رۆشكى دادگاى دهۆك ساڵێك زیندانى به‌سه‌ردا سه‌پاند.
ئومێد به‌رۆشكى رۆنامه‌نوس و چالاكوان شه‌ش كه‌یسى له لایه‌ن دادگاى دهۆكه‌وه بۆ كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر سێ كه‌یسیان دادگاى كراوه و سێ كه‌یسى دیكه‌شى ماوه.
ماهیر بەرۆشکی، برای ‘ئومێد به سایتى رۆژنیوزى وتوه: لە دادگای دهۆک شەش کەیس بۆ ئومێد کراوەتەوە و ئەمڕۆ سێ کەیسیان لە دادگا یەکلایی کراوەتەوە، دانیشتنی دادگا بۆ یەکلاییکردنەوەی سێ کەیسی دیکەشیان، هەڵگیراوە بۆ مانگی داهاتو.
ئەمڕۆ ئومێد له‌سه‌ر سێ كه‌یس كه بریتیبون له‌وه‌ى، لە فەیسبووکی خۆی هەواڵی هەڵکوتانە سەر ماڵی مامۆستا بەدەل بەرواری لەلایەن ئاسایشەوە بڵاوکردووەتەوە، هەروەها، ئەنجامدانی خۆپیشاندان و کەیسەکەی دیکەشى باسکردنی ئەفسەرێکی پۆلیس بوه، دادگای كراوه.
سەرەڕای بەرگریی ئومێد و پارێزەرەکانی، بەڵام دادگای دهۆک بۆ کەیسێک ٢٥٠ هەزار دینار سزاى ئومێدی داوه و دو کەیسەکەی دیکەش هەریەکەیان بە سزای شەش مانگ زیندانیی بۆ ئومێد، یەکلایی کراوەتەوە.
لەبارەی تەندروستیی ئومێدەوە، ماهیر بەرۆشکی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه: لاواز بوبو، بەڵام رێگایان نەدا هیچ قسەیەکیان لەگەڵ بکەین، تا لە دۆخی بپرسین.
ئومێد، جگه له‌و شه‌ش كه‌یسه کراوەتەوە، بڕیارە لە ٢٩ی تەمموزی ئەمساڵ له دادگاى دوى هه‌ولێر جارێکی دیکە له‌گه‌ڵ بەدەل بەرواری دادگاى بكرێته‌وه بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندان، لەگەڵ چالاکوان و مامۆستا‌بەدەل بەرواری، ڕۆژی ١٦ی شوباتی ئەمساڵ دادگایی کرا، دواتر دۆسیەکەیان رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوە کرایەوە.