چوار تۆمه‌تبار له‌سه‌ر هێنانى چه‌كى قاچاخ بۆ كه‌لار ده‌ستگیرده‌كرێن

2021/06/14 - 12:23 | 938 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
 
ئاسایشى گه‌رمیان ده‌ستگیركردنى چوار كه‌سى راگه‌یاند كه‌ ویستویانه‌ ٤٦ پارچه‌ چه‌ك به‌ شێوه‌ى قاچاخ بهێننه‌ كه‌لاره‌وه‌.
 
عوسمان عه‌بدلكه‌ریم، وته‌بێژى ئاسایشى گه‌رمیان به‌ رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: لە لایەن هێزەكانی زاڵگەی ساڵح یٔاغای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی یٔاسایشی گەرمیانەوە توانرا دەست بگیرێت بە سەر ئۆتۆمبیلێكی جۆری (توێتا پرادۆ) كە جێگای شاراوەی بۆ كرابو بۆ ئەوەی  چەك و تەقەمەنی و كەرەستەی قاچاخ و قەدەغە كراوی پێ بگوازنەوە.
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: لەگەڵ دەست بەسەراگرتنی ئۆتۆمبیلەكەدا دەست گیراوه‌ بەسەر كۆمەڵێك چەكی هەمە جۆر كە پێك هاتوون لە سێ M4  و سی و دو دەمانچەی هەمە جۆر و چوار كڵاشینكۆف و شەش بڕنەو و (1) یەك سمینۆف.
 
وته‌بێژى ئاسایشى گه‌رمیان وتیشى: چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون بەپێی مادەی (21)ی یاسای چەك ڕاگیراون و هەر بە هەمان مادەی یاسایی فەرمانی دەستگیر كردن بۆ (3) تۆمەتباری دیكە دەركراوە كە پەیوەندییان بە تاوانەكەوە هەیە.  
 
جه‌ختى له‌وه‌شكردوه‌: لە لێكۆڵینەوە سەرەتایەكاندا تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە كە ئەو چەكانە لە شاری بە غدادەوە بەشێوەی قاچاخ و شاراوە هێناویانە بە مەبەستی فرۆشتن و بازرگانیكردن بیبەن بۆ شاری سلێمانی و لێكۆڵینەوەش لەو بارەیەوە بەردەوامە. 
 
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,664,118     ژمارەی میوان 266