له‌ زیندانه‌كانى گه‌رمیان له‌ كاتى لێكۆڵینه‌وه‌دا راگیراوان ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن

2021/06/10 - 08:15 | 598 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
به‌ پێی سكاڵاى راگیراوان له‌ نێو زیندانه‌كانى گه‌رمیان و له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌دا راگیراوان ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن، ئه‌وه‌ش به‌ پێی وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى مافى مرڤى گه‌رمیان.
 
حه‌یده‌ر فازل، به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى مافى مرۆڤ له‌ گه‌رمیان به‌ رادیۆى ده‌نگى وت: "له‌ كاتى لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ راگیراوان ناتوانین بڵێن ئه‌شكه‌نجه‌ نیه‌، چونكه‌ راگیراومان هه‌یه‌ سكاڵاى كردوه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌دراوه‌".
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: له‌ كاتى به‌دواداچونمان بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ڵگه‌مان ده‌ست ناكه‌وێ و سه‌لماندنى قورسه‌.
 
له‌باره‌ى هۆكارى ئه‌شكه‌نجه‌دانى راگیراوانه‌وه‌ به‌ڕێوبه‌رى مافى مرڤى گه‌رمیان وتى: هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌ تاوه‌كو ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى شاراوه‌یه‌ یان له‌ كاتى ئه‌شكه‌نجه‌دانى راگیراودا چاوه‌كانى ده‌به‌سترێت ناتوانێت كه‌سه‌كه‌ بناسێته‌وه‌.
 
 
 
 



Dengnet.net - 2021
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 219,572     ژمارەی میوان 6