ده‌نگ نێت
ماوەی دو مانگە موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا لە كه‌لار دابەش نەکراوە، سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەكه‌ش لەبارەی دواکەوتنیه‌وه ده‌ڵێت: له‌لایەن ئیدارەی یە کێتی نیشتمانییه‌وه دواکەوتوە.
حارس محه‌مه‌د، سەرپه‌رشتیاری نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە توشبوانی کۆرۆنا لە كه‌لار به رادیۆی دەنگی راگەیاند: ''دواکەوتنی موچەی کارمەندەکانمان پەیوستە بە دواکەوتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه له لایه‌ن ئیداره‌ى یه‌كێتى نیشتیمانیه‌وه دابین ده‌كرێت.
له‌باره‌ى واده‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ى كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌كه‌وه وتی: ماوەی دومانگە موچەی کارمەندەکانمان دابین نەکراوە چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتو موچەکانیان دابەش بکریت.