به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه‌

2021/06/08 - 01:59 | 1473 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار نوسراوى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش كردوه‌ و چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنى ده‌كات.
 
ئارام ره‌حیم، به‌رپرسى راگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار، به‌ رادیۆى ده‌نگى وت: مامۆستا عه‌داله‌ت له‌تیف به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار یاداشتى ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ى نوسیوه‌ و نوسراویشى ئاراسته‌ى سه‌روى خۆى كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ پۆسته‌كه‌ى ببه‌خشرێت.
 
وتیشى: داواى كردوه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ سه‌ر كارى پێشوى كه‌ مامۆستاییه‌.
 
له‌باره‌ى هۆكارى ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌وه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: ته‌نها هۆكارى ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌وه‌یه‌ ماوه‌ى چوار ساڵى ته‌واو كردوه‌ و نایه‌وێت زیاتر له‌ پۆسته‌كه‌ى بمێنێته‌وه‌.
 



Dengnet.net - 2021
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 219,559     ژمارەی میوان 10