ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
به‌ڕێوبه‌رى ئاوى كه‌لار: شێوازى پێدانى ئاو ناگۆڕین

2021/06/07 - 08:46 | 731 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
به‌ڕێوبه‌رى ئاوى كه‌لار ده‌ڵێت: هاوشێوه‌ى مانگه‌كانى رابردو پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى ئاو به‌رده‌وام ده‌بێت و گرفتێك نیه‌ له‌ ئێستادا.
 
قه‌زاى كه‌لار پشت به‌ دو سه‌رچاوه‌ى ئاو ده‌به‌ستێت به‌ جۆرێك له‌ %60ى له‌سه‌ر روبارى سیروانه‌ و له‌ %40ى له‌سه‌ر بیرى ئیرتیوازییه‌، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى كه‌لاریش ده‌ڵێت گرفتێكمان نیه‌و شێوازى دابه‌شكردنى ئاو وه‌ك مانگه‌كانى رابردوه‌.
 
سامان ره‌حیم، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى كه‌لار به‌ رادیۆى ده‌نگى وت: "پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى ئاو له‌ كه‌لار وه‌ك مانگه‌كانى رابردو به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه‌ چه‌ند كارێك كراوه‌ له‌ چاكسازى پاڵاوگه‌ى وه‌رگرى ئاو".
 
وتیشى: هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ وه‌ك ئێستا بێت گرفتى كه‌م ئاوى رونادات له‌ سنوره‌كه‌، هاوكات داواى له‌ هاوڵاتیان كرد كه‌ هاوكارییان بن بۆ ئه‌و ماڵانه‌ى كه‌ قۆفڵ له‌سه‌ر بۆرى ئاوه‌كانیان نیه‌ بۆى دابنین بۆ ئه‌وه‌ى ئاو به‌فیڕ نه‌ڕوات.
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,715,067     ژمارەی میوان 1167