کارگێڕ لقێکی پارتی لە گەرمیان: یەکێتی مامۆستای وانەبێژ بە واستەی حزبی دادەمەزرێنێت
2021/06/02 - 07:53
|
1076
جار بینراوە
دەنگ نێت
کارگێڕ لقێکی گەرمیانی پارتی دیموکرات دەڵێت لەم کۆتایی ساڵەی خوێندن دا مامۆستایانی وانەبێژ لە کەلار بە پشتگیریی حزبی دادەمەزرێنرێن.
شوان کەلاری، لە راگەیەنراوێکدا لە ھەژماری خۆی لە فەیسبوک، دەڵێت: لەم سەروبەندی کۆتایی ساڵی خوێندنەدا، لە سنوری کەلار و ڕزگاری مامۆستای وانەبێژ دادەنرێت و دەیاننێرن بۆ گوندەکان، ئەوەیشی دەکرێت پەیوەندی بە هەڵبژاردنەوە هەیە و راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەپشتگیری حزبی دادەنرێن.
ئەو کارگێڕ لقەی گەرمیانی پارتی، داوا دەکات یەکە ئیدارییەكانی گەرمیان و حکومەتی خۆجێی گەرمیان هی هەموان بێت و هیچ حزبێک بە تەنها قۆرغیان نەکات و بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاریان بهێنێت. دەشپرسێت: ئەگەر پەروەردەی کەلار تەنها دەرچووانی سەر بەیەکێتی دادەمەزرێنێت و دەیانکات بە وانەبێژ، ئەی دەرچووانی بێلایەن و سەر بە حزبەکانی تر چی بکەن؟
|