ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
پارێزەران لەسەر دەنگۆی گواستنەوەی دادوەری دەستپاکی گەرمیان دێنە دەنگ

2021/05/31 - 09:58 | 1260 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
ژمارەیەک پارێزەری گەرمیان داوا دەکەن کە دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی گەرمیان لە شوێنی خۆی دا بمێنێتەوە و دادگاکانی گەرمیانیش نەچنە ژێر ھیچ فشارێک.
 
لەبەیاننامەیەکدا کە وێنەی بۆ رادیۆی دەنگ نێردراوە، ئەو پارێزەرانە دەڵێن: "گواستنەوەی هەر دادوەرێک یان فەرمانبەرێکی دەسەڵاتی دادوەری لەسەر بنەمای میزاج و بەرژەوەندی هەر کەس و لایەنێک (..) ڕەد دەکەینەوە".
 
دەشڵێن: بۆیە هیوادارین ئەو دادوەرە بەڕێزە لە شوێنی خۆیدابمێنێتەوەوسەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک _ گەرمیان وەکو پێشتر گوێ لە هیچ پاڵەپەستۆ و داواکارییەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دادوەری نەگرێت.
 
دەقی بەیاننامەکە: 
 
بەییاننامەیەک لە کۆمەڵێک پارێزەرویاساناسانی گەرمیانەوە
 
ئێمە وەکو کۆمەڵێک لە پارێزەرو یاساناسانی سنوری گەرمیان کە (ناومان لە گەڵ ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە)  ئەگەری ڕاستی  دەنگۆی گواستنەوەی هەر دادوەرێک یان فەرمانبەرێکی دەسەڵاتی دادوەری لەسەر بنەمای میزاج و بەرژەوەندی هەر کەس و لایەنێک کە بەرژەوەندییەکانیان بە پێی یاسا بەرکارەکان مەترسی لەسەرە ڕەد دەکەینەوە،ئێمە وەکو پارێزەران کە بەشێکی گرنگی دامەزراوەی دادوەرین وە لە ڕوانگەی باوەڕبوونمان بە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و خودی کەسایەتی دادوەرە بەڕێزەکان نەمانویستوە لە نزیکەوە قسەی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک _ گەرمیان و خودی ئەو دادوەرەی کە ناوی هاتووە وەربگرین ،کە ئایا ئەم ئەگەرە بوونی هەیە یاخود نا ؟
بۆیە هیوادارین ئەو دادوەرە بەڕێزە لە شوێنی خۆیدابمێنێتەوەوسەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک _ گەرمیان وەکو پێشتر گوێ لە هیچ پاڵەپەستۆو داواکارییەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دادوەری نەگیرێت لە پێناو پاراستنی شکۆی لایەنی دادوەری لە ناوچەکەو متمانەی هاوڵاتی بە پیرۆزی ئەم دامەزراوەیە .
لە ئاکامی خەمخۆریمان بۆ دەسەڵاتی دادوەری و سەربەخۆبوونی هیوادارین ئەو دەنگۆیانە تەنها قسەی سەر زارەکی بێت  و نەگاتە قۆناغی کردەیی .
لەم ڕوانگەیەوە هیواخوازین ئەنجوومەنی دادوەری ڕۆڵی تەواو بگێڕێت لە پێناو سەرەوەری و سەربەخۆیی دادگاو دادوەرە بەڕێزەکان و  هەروەکو چۆن دەبێت دادوەرانی تر و داواکاری گشتی و سەرجەم خێزانی دادوەری لە وەها دەنگۆیەکدا ڕۆڵیان هەبێت و  پاڵپشتی تەواوی پاراستنی ڕۆڵی سەربەخۆی دادوەرو دادگاکان بن  چونکە بە دەستوەردان لە دەسەڵاتی دادوەری کۆی دامەزراوەکانی هەرێم دەکەونە مەترسیەوە .
 
ناوەکان ( پارێزەران )
علی عبدالعزیز قادر
شوان نعمان عمر
سیروان سەرتیپ احمد
نەشاد عومەر عەلی
دلێر جەلال شریف
بیلال احمد هواس
کاوە لەتیف علی
ئاریان عوسمان 
هۆگر محمد علی
یاسین انور مجید
زمکان حەمە سالح علی
ئاکۆ خەلیل علی
هەرێم شکور
ئاکۆ ئەبوبەکر
عەتا جبار
هیوا محمد
حسین علی
بەهار علی
زرێوە محمد حمە رەشید
چرۆ عمر علی
ئاکۆ خەلیل علی
اسامە محمد سالح محمد
کۆچەر فایق
سیروان فارس حسن
هيوا علي خسرو
ابراهیم عزیز توفیق
امیر عبدالرزاق محمد
ابوبكر محمد براخاس
بەرهەم تەها
ئالان محمد امین
یاسەمین رسول سلیم
هیوا محمد درویش
کۆچەر فائق نامق
علی عادل کریم
فرهاد ئازاد احمد
سۆران حسین
کامران لەتیف علی
ڕەوەند احمد محمد
جمال ناسر شکور
نێچیرڤان عزیز بابا رسول
محمد نعمت رحیم
شاخوان جمال کویخا
کارزان کریم احمد
مهاباد غولام عبداللە
نەخشان حمە سالح
سەربەست لەتیف
ئارام حەیدەر عبداللە
رێباز عثمان على
دیانا سەردار علی
سەیوان مستەفا رسول
دنیا مستەفا محمد
ديار اسماعيل عريان
محمود محمد
شاسوار حمە فرج
احمد علی امین 
هردی مهدی صالح
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,746,578     ژمارەی میوان 1082