سكاڵایه‌كى تر له‌سه‌ر به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان تۆماركرا
2021/05/30 - 05:41
|
1357
جار بینراوە
ده‌نگ نێت
به‌تۆمه‌تى "ناوزڕاندن و هه‌ڵبه‌ستنى تۆمه‌ت"، كه‌ریم عه‌لی، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، سكاڵای له‌سه‌ر به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان تۆمار كرد.
كه‌ریم عه‌لی، به رادیۆی ده‌نگى راگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ناوچه‌ى نوێی پیشه‌سازیی ناحیه‌ى رزگاری سكاڵام له دادگاى ده‌ستپاكی گه‌رمیان جوڵاند، به فه‌رمانى به‌ڕێز دادوه‌رى دادگاكه، سه‌رۆكى شاره‌وانى رزگاری ده‌ستگیر كرا و فه‌رمانى گرتن و پشكنین بۆ به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان ده‌رچو، دواتر به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان رایگه‌یاندبو كه به‌هۆی ئه‌وه‌ى من داواى زه‌ویم بۆ كه‌سى خۆم و به‌تایبه‌ت خاڵم كردوه و پێی نه‌دراوه، بۆیه رۆشتوم سكاڵام له دادگاى ده‌ستپاكی جوڵاندوه.
وتیشی: من هیچ خاڵێكم له ژیاندا نه‌ماوه هه‌تا داواى زه‌وی بۆ بكه‌م، هه‌ربۆیه به تۆمه‌تى ناوزڕاندن و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ كه‌سى من، ئه‌مڕۆ له دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌لار سكاڵام له‌سه‌ر به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان تۆمار كرد.
|