ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى ئاوى ژێر زه‌وى گه‌رمیان ده‌ڵێت: له دواى ساڵى 2012 هه‌ر بیرێك به نایاسایى دروست كراوه ناتوانرێت لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت.
له راپۆرتى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیاندا كه تایبه‌ته به پرسى
زیاده‌ڕۆیى له‌سه‌ر زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان حامد جومعه، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ژێر زه‌وى گه‌رمیان ده‌ڵێت: «یه‌كێك له‌و كێشانه‌ى كه ڕوبه‌رومان بوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه رێنماییه‌كمان نیه له ئێستادا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بیره نایاساییانه بكه‌ین كه هه‌یه».
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌مه له كاتێكدا تا ساڵى 2012 هه‌ر بیرێك به نایاسایى دروست بكرایه ئه‌وه بڕى 750 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرا و دواتر مامه‌ڵه‌یان پێده‌كرا و ده‌كرایه یاسایی، له دواى ئه‌و ساڵه‌وه چیتر كارى پێنه‌كرا، دواتر رێنماییه‌كان نوێ كرانه‌وه له ساڵى 2015 كه گۆڕدرا ئه‌و بڕگه‌ى تێدا نه‌بو، هه‌ر بۆیه تاوه‌كو ئێستا رێگه چاره‌یه‌ك نیه بۆ ئه‌و كێشه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى له گه‌رمیان چ ئالیه‌تێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه بزانرێت چه‌ن بیر له سنورى گه‌رمیان هه‌ن و دروست كراون، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى ژێر زه‌وى گه‌رمیان وتیشى: هیچ ئامێرێکمان نیە بۆ پشکنین کە چەن بیرهەیە له سنوره‌كه، به‌ڵكو ئەوەی هەیە لە هاوڵاتیان زانیاری وەرئەگرین، بۆ نمونە گوندى وەلی هەیه‌ر١٥٠ ماڵی تێدایە بەپێی وتەی هاوڵاتیانی گوندەکە ١٤٠ بیر هەیە، بۆیه به‌و شێوه‌یه مه‌زه‌نده‌مان بۆ كردوه.
یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان پڕۆژه‌یه‌كى رادیۆى ده‌نگه به پاڵپشتى رێكخراوى(NED)ى ئه‌مریكى ئه‌نجامیده‌دات و به‌دوادواچون بۆ گرفته‌كانى گه‌رمیان ده‌كات و له‌باره‌یانه‌وه راپۆرتى ورد و بنكۆڵكارى ده‌خاته‌ڕو.