کورد و پەتایی دوکەرت بون

2021/05/12 - 04:03 | 945 جار بینراوە    
 
سەردەشت محمد
 
لێرەدا نامەوێت قسە لەبارەیی ئەوەوە بکەم کەیایە  ئەم دابەشکارییەی کۆمەڵگایی کوردییە بەسەر دووبەرەی دژبەیەکدا  بەنمونە لە مەڕ پرسیێکی وەک  پرسی بەیەکدادانی  فەڵەستینیەکان و ئیسرائیل و هێرشکردنە سەر قودس، تاچەند جێگەی خۆیەتی کە پشتگیری لێ بکرێت یاخود بەپێچەوانەوە دژبین بە هێروش و پەلامەردانەکانی سوپای ئیسرائیل،  ئەوەندەی دەمەوێت  بەدوایی وەڵامی ئەو پرسیارەدا بگەڕێم  کەئایە بۆچی بەدرێژایی مێژوو  بۆ هەر ڕووداوێک کە دێتە ئاراوە  ئێمەی کورد دەبین بە دووکەرتی دژبەیەک؟ دووکەرت بونێک کە ڕەنگە بەدرێژایی مانەوەمان لەسەر ڕووی ئەم زەمینە ئاسەواری نەرێنی بەدوایی خۆیدا بەجێ بهێڵێت و هێزێک  نەبێت بتوانێت ساڕێژی ئەم پەتایی دووکەرتبونەمان بکات، ئەگەر بێت و لە ڕاستی ئەوەی کەئایە کورد بەردەوام دوو بەرەی دژبەیەکەن بکۆڵینەوە، ئەوا دەتوانین لە هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی مێژووەوە  بگەین بەو ڕاستییە و دان بەوەدا بنێن و بڵێین بەڵێ تائێستا لەمێژووی گەلی کوردا ڕوینەداوە کە ڕووداوێک ڕویدابێت و ئێمەی لەیەک بەرەدا کۆکردبێتەوە و بەرەی نەیاری نەخوڵقاندبێت، تەنانەت ئەو ڕوداوە تراژیدیانەش کە لە لەکوردستاندا ڕویانداوە نەبون بە هەوێنی یەک بونمان، نامانەوێت زۆر بە قوڵای مێژوودا بڕۆینە خوارەوە بۆئەوەی ئەوڕاستییە بسەلمێنین  ، بەڵکو لە ساتەوەختی دەسپێکی ململانێی نێوان عوسمانی و سەفەویەکانەوە دەست پێدەکەین کە مێژوویەکی هێندە دووی نییە و  دەبینین لەوێدا ململانێی نێوان دوو هێزی دژبەیەک  کورد دابەش دەکات بەسەر دوو بەرەدا  هەربەشێمان دەبین بەدۆستی لایەک و دووژمنی خۆمان،  شۆڕشی "شێخ مەحمود " بەهەمان شێوە دەمانکاتەوە بەدوو کەرتی دژبەیەک  تاوانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵبجە و چەندان ڕووداو و مەرگەساتی دیکە کەڕویاندا نەیان توانی کورد لەبازنەی یەکبوندا کۆبکاتەوە، بەڵکو تائەم ساتە وەختە لەبەرامبەر ئەوەی کە ئایە ئەم تاوانانە کێ ئەنجامیداون و کێن ئەوانەی لەپشتی ڕودانی ئەم ڕووداوانانەوەن   هێشتا هەر دووبەرەی دژبەیەکین  ، نەک بەتەنها ڕووداو پێشهاتە نێوخۆیەکان ،بەڵکو هەموو ئەوڕووداو و کارەساتانەی لەدەرەوەی سنوری کوردستانیشدا ڕویانداوە  بەهەمانشێوە ئێمەی لەناوخۆدا کردۆتەوە بە دووبەشی دژبەیەک، ئەم دابەشکارییە پێوێستی بەهەڵوێستە لەسەرکردن و شیکردنەوەیە پێویستە خوێندنەوەی قوڵتریان بۆبکرێت، چونکە ناکرێت هەروا دەستەوەستانبین لەبەرامبەر ئەم پەتایی دووکەرت بونەدا و لێگەڕێن درێژەی پێبدرێت، پێوسیتە لەشوێنێکدا سنورێکی بۆ دیاریی بکرێت ئەگینا بەپێچەوانە درێژەدان بەم دووکەرت بونە دوورنییە لە داهاتویەکی نزیکدا کارەساتی گەورە بەدوایی خۆیدا بێنێت، چونکە ئەگەر بۆ هەر کۆمەڵگاییەکی دیکە  دابەشبون بەسەر دوبەرەی دژبەیەکدا بابەتێکی ئاسای بێت ئەوا بۆ نەتەوەیەکی  وەک کورد کەلەنێوان چەندان نەیاری دەرەکیدایە بابەتێکی پڕ مەترسییە، چونکە دابەشبوون بەسەر دوو بەرەدا  دەرفەتیی ئاسانتر بۆ نەیاران خۆشدەکات تاوەکو لەکاتێکی کەمتردا بتوانن بەئاسانی پلانەکانیان جێبەجێ بکەن.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,694,883     ژمارەی میوان 4749